گۆگڵ پڵەس ئەو تۆڕەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە لایەن کۆماپانیای گۆگڵەوە بەردەست کرا لە ڕێکەوتی 28-6-2011 کە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بە شێوەیەکی خۆڕاویی و بێ بەرامبەر خرایە بەردەم بەکارهێنەرانی گۆگڵ ، بیرۆکەی دامەزراندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس لەلایەن هەدوو گەنجی بە توانا Vivek Paulی هیندی و Bradley Joseph Horowitzی ئەمریکییەوە پلانی بۆ دانراوە و دروست کراوە و لە لایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە بەڕێوەبەرایەتی ئەکرا.
بەلام بە داخەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس لە ڕێکەوتی ٢ ی نیسانی سالی ٢٠١٩ ەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی داخرا بەهۆی ئەوەی هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی گۆگڵ پڵەس نەبووە جێی متمانەی بەکارهێنەران و هیچ کەس بڕوای بەوە نەبوو کە تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس بگاتە ئەو ئاستە کە کۆمپانیای گۆگڵ پێشبینی بۆ کردبوو ، شایەنی باسە مەبەست لە دامەزراندنی ئەم تۆڕە لە لایەن کۆمپانیای گۆگلەوە ڕکابەری کردنی تۆرەکەنی Facebook و Instagram و LinkedIn و Myspace و Pinterest و Tumblr و Twitter و Vimeo و تۆڕەکان تر بوو بەڵام بەداخەوە کە نەیتوانی بگاتە ئامانجی خۆی و هەر بۆیە بە ناچاری لە ڕێکەوتی ٢ ی نیسانی سالی ٢٠١٩ گۆگڵ هەڵسا بە داخستنی ئەم تۆڕە کە نزیکە 111 مڵیۆن بەکارهێنەری لە دەوری خۆی کۆکردبوویەوە .
و شایەنی باسە سەر لە بەیانی دووێنێ کە ئەکاتە ٣ – ٤ – ٢٠١٩ ئەم پلاتفۆڕمە تەکنەلۆژیەی کۆمپانیای گۆگڵ بە شێوەیەکی هەمیشەیی ماڵئاوایی لە بەکارهێنەران و سەکۆی کۆمپانیای گۆگڵ کرد و بە یەکجاری داخرا و چیتر کەس ناتوانێ سەردانی بکاتەوە . و هەروەها تەواوی ئەو پرۆژانەی کە سوودیان لەم پلاتفۆڕمی تەکنەلۆژیە وەرگرتبوو ، وەک Blogger کە بۆ دروستکردنی وێبسایتێکی بچووک بەکار دێ کە پرۆفایلی زۆرێک لە ماڵپەرەکان لەسەر سەکۆی گۆگڵ پڵەس جێگیر کرابوون ئەمڕۆ لەگەل سڕینەوەی تۆڕی گۆگڵ پلەس و دابرانی پەیوەندی نێوان ئەم دوو پڕۆژەیە پڕۆفایلی نووسەران کە بەکارهێنەری Blogger بوون تێک چوون و هەر بۆیەش کاتێ سەردانی Blogger.com ئەیەی پێت ئەلێ کە پێویستە ناوێک بنووسیت بۆ پڕۆفایلەکەت لەسەر بلۆگەل بۆ ئەوەی بتوانیت بچیتە ژوورەوە.