لەم وانەیەدا لە ماڵپەری تێک ئای باس لە چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی ئەپ و وەشانەکانی سیستمی IOS ئەکەین زۆر بە ئاسانی.
لەوانەیە زۆر جار بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان توشی ئیزحاجیەک ببن دەربارەی نوێبوونەوە {Update}ی خۆکارانەی ئەپ و سیستمەکانی مۆبایلەکانیان بە تایبەتی بەکارهینەرانی سیستمی ios چونکە سیستمێکی داخراو و کەمێک قورسترە لە سیستمەکانی تر لە ڕووی بەکارهێناندا ، نوێبوونەوەی سیستەمەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لەوانەیە لای هەندێک لە بەکارهێنەران شتێکی بێزارکەر بێت چونکە تەبیعەت و سەلیقەی مرۆڤەکان بە تەواوی وەک یەک نیین و جیاوازن لە یەکتر بۆیە بەشێک لە بەکارهێنەران حەزیان لە نوێبوونەوەی سیستەم و ئەپەکانی نێو مۆبایلەکانیان نییە بەهۆی گۆڕین و تێکەل بوونی بەشێک لە ئەپەکان وئالۆزبوونی سیستمەکە ئەمەش وا دەکا بەکارهێنەر نەتوانێت وەک پێشتر خزمەتگوزارییەکان بەکار بێنێت و بەم شێوەیەش بە تەواوەتی لە ئامێرەکەی بێزار ئەبێت بەلام ئەمەش شتێکی کاتییە چوونکە بە پیی تێپەربوونی کات و زیاتر شارەزابوون لە وەشانە نووێیەکان دۆخەکە ئاسایی ئەبێتەوە بەلام لەوانەیە ئەمە تاکە کێشە نەبێت بۆ حەز نەکردن بە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستەم و ئەپەکانی مۆبایلەکانیان بەلکو زۆربەی جاریش وەشانە نوێنیەکان شتێکی ناوازە و چێژ بەخش نابن لای بەکارهێنەران چونکە هەندێ جار وەشانە نوێیەکان بەکارهێنەران ڕووبەرووی هەندێ کێشە دەکاتەوە کە زۆربەی جار لای خوودی بەکارهێنەرەوە چارەسەری ئەستەمە بەهۆی ئەوەی سیستمی ios تایبەتمەندییەکی هەیە کە لە سیستمەکانی تری جیای ئەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کە سیستمی ios لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە سەرپەرشتی ئەکرێت و ڕێگە بە بەکارهێنەران نادرێت بە دلی خۆیان دەستکاری سیستمەکە بکەن هەر بۆیەش بە سیستمە داخراو و پارێزراوەکە ناسراوە !
بۆیە بە پێویستمان زانی فێرکارییەک دەربارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی وەشانە نوێیەکانی سیستەم و ئەپەکان بکەین تا بەکارهێنەرانی ios زیاتر جێژ لە ئامێرەکانیان وەرگرن بەپێی ئارەزووی خۆیان.
بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان ڕاگرە لە نێو مۆبایلەکەت.
١- سەرەتا بڕۆ بۆ Settings
٢- پاشان بڕۆ بۆ بەشی iTunes & App Store
– لەم بەشەدا چوار نەرمەواڵە هەیە کە ڕێگەیان پێ دراوە کە خۆکارانە وەشانە نوێیەکانی ئەپەکانت بۆ نووێ بکەنەوە تۆ بۆ ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان Apps و Updates بکوژێنەوە.
بەم شێوەیە ئەتوانن رێگری بکەن لە نووێبوونەوەی خۆکارانەی نەرمەواڵەکان لەسەر سیستمی مۆبایلەکەت.
و بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە ڕێگری بکە لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستمی مۆبایلەکەت.
١- سەرەتا بڕۆ بۆ Settings
٢- پاشان بڕۆ بۆ بەشی General Setting
٣- پاشان لیستێکت بۆ دەکاتەوە لەم لیستەدا کلیک لەسەر Software Update بکە.
– لە خوارەوە نووسراوە Automatic Updates دایگرە و لە On ەوە بیکە بە OFF تەواو بەم شێوەیە ئەتوانی ڕێگری بکەیت لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستمی مۆبایلەکەت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییم لە زمانەکانی مارکەپ پرۆگرامینگ {HTML & CSS & JS & PHP} هەیە .شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و سیستمی ویندۆز و گشت دابەشکراوەکانی لینۆکسیش گرنگیەکی زۆر بەم سیستمانە ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.