له بابه‌تی ئه‌م جاره باس له چۆنیه‌تی به‌ستانه‌وه‌ی دۆمه‌ین ده‌که‌م به هۆستێکی FREE ( خۆرایی ) بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی دۆمینێکن به‌ڵام به هۆی گرانی هۆست ناتوانن وێبێک تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن ،
سه‌ره‌تا له ماڵپه‌رێک هۆست بگره ، که به من باشترینیان ئه‌م ماڵپه‌ره‌یه
https://byet.host/free-hosting
زانیاریه‌کانی خۆتۆمارکردن پڕبکه‌وه به‌م شێوه‌یه
پاشان بۆ ئه‌کتیڤ بوون نامه‌ێک بۆ ئیمێڵه‌که‌ت ده‌چێته‌وه
کلیک له‌م لینکه بکه بۆ ئه‌کتیڤ بوون ( ئاگاداربه هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه ئیمێڵه‌که بچێته به‌شی سپام )
ده‌بینین که زانیاری ته‌واوی ماڵپه‌ره‌که‌ت ده‌دات به جه‌نابت
پاشان ده‌چین بۆ ئادمین په‌نێڵی ئه‌و هۆسته‌ی به خۆرایی گرتمان :
کلیک له‌سه‌ر Addon Domains ده‌که‌ین
ده‌بینین که کۆمه‌ڵێک DNS تایبه‌ت به هۆسته‌که هه‌ن ، که پێویسته له دۆمه‌ینه‌که جێگیری بکه‌ین بۆ به‌ستانه‌وه‌یان به یه‌که‌وه
ئینجا ده‌چینه ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی دۆمه‌ینه‌که‌مان لێوه کڕیوه
ده‌چین DNS دۆمه‌ینه‌که ده‌گۆڕین به‌وه‌ی ماڵپه‌ری هۆسته‌که داوای ده‌کات
پاشان سه‌یڤ داده‌گرین و ده‌گه‌رێنه‌وه ئه‌دمین پانێڵی هۆسته خۆرایه‌که
پاشان له هه‌مان شوێنی Addon Domains له خانه‌ی ژماره یه‌ک
لینکی دۆمه‌ینه‌که‌ت لێ ده‌ده‌ین بۆ نمونه : Balen.Com
پاشان گه‌ر دۆمه‌ینه‌که‌ت کێشه‌ی نه‌بێ و زانیاری DNS یه‌که‌ت ته‌واو بێ ده‌بینین ماڵپه‌ره‌که پێت ده‌ڵێ : پیرۆزه
منیش ده‌ڵێم پیرۆزه ئێستا تۆ خاوه‌نی وێبێکی تایبه‌ت به خۆتی به پاشگری .COM
یه‌ک تێبینی له کۆتایدا : تکایه ئه‌وانه‌ی به نیازن ماڵپه‌ر و یانه بکڕن ، ئاگاداربه ئه‌و که‌سه‌ی لێی ئه‌کڕی که‌سێک نه‌بێ دۆمه‌ینه‌که‌ی له‌سه‌ر هۆستی فریی دانابێ و پاره‌ێکی زۆری لێ وه‌رگرتبێتی چونکه ئه‌و رێگایه‌ی من باسم کردووه به ۱۲$ ده‌بیته خاوه‌نی ماڵپه‌ر !
به‌هیوای سوود
س/به‌ڵێن ئازاد