فەیسبووک دوای زیادکردنی تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی نێردراو لای کەسی بەرامبەر، وابڕیارە تایبەتمەندی ” باری تاریکی ” یش زیاد بکات، هەرچەند لە ئێستادا زیاد نەبووە تایبەتمەندییەکە بەڵام دەتوانی بەچەند هەنگاوێک تایبەتمەندییە شاراوەکە زیاد بکرێت بۆ مێسنجەری فەیسبووک.!

سەرەتا پێویستە مێسنجەری فەیسبووکەکەت دواهەمین وەشانی نوێکاری لەسەر بێت، بۆ ئەوەی بتوانی تایبەتمەندییەکە زیاد بکەی، لەبەرئەوە پێش ئەنجامدانی هەنگاوەکانی خوارەوە دڵنیاببەوە کە دواهەمین وەشان دادەگریت لە پلەی ستۆر یان ئەپ ستۆر.
ئینجا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدە:

١- مێسنجەری فەیسبووک بکەوە و بڕۆ بۆبەشی چاتی یەکێک لە هاورێیەکانت ، دواتر لەبەشی سەرەوە لای ڕاستی چاتەکە نیسانەی (i) هەیە، پەنجەی لێ بدە.

٢- دواتر لە لیستەکەدا پەنجە بدە لە Emoji و لەوێ ئیمۆجی  شێوە مانگ دەستنیشان بکە.
تێبینی بکە دواتر لە گۆشەی خوارەوەی لای ڕاستی چاتەکە نیشانەی ئیمۆجیەکە دەبێت بە مانگ.!
Moon
٣- ئێستا چەندجارێک لەسەریەک ئیمۆجی ” مانگ” بۆ هاوڕێیەک بنێرە. تاکوو لەسەرەوە ئاگادارکردنەوەت بۆ دێت کە ” باری تاریکی”  زیاد بووە و دەتوانی لە بەشی ڕێکخستنی مێسنجەر چالاکی بکەی.
Found dark-mode-on-message

٤- بگەڕێوە بەشی سەرەکی مێسنجەر و لەوێ پەنجە بدە لەوێنەی خۆت کە لەبەشی سەرەوەی لای چەپی بەرنامەکەیە، دەبینی لەوێ بژاردەی ” Dark Mode ” باری تاریکی زیاد بووە و دەتوانی چالاکی بکەی.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.