لەو ماوەیەدا زۆر جار دەبیستی و دەبینی پێگەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی دزەپێکردن و ئاشکرابوونی زانیاری بەکارهێنەران دەبنەوە، گومان دروست دەکەن لای بەکارهێنەر ئاخۆ زانیاری ئەوانیش دزی پێکراوە ، ئایە پێویست دەکات ئیمەیڵ و وشەی تێپەڕ نوێ بکەنەوە یاخود نا.
ئێستا گوگڵ پێوەکراوێکی بۆ ئەم کێشەیە داناوە بەناوی Password Checkup بۆ پڕۆگرامی گوگڵ کرۆمی سەر کۆمپیوتەرەکان کە دەتوانێت بە بەکارهێنەر بڵێت ئەو ئیمەیڵ و وشەتێپەڕەی بەکاری دەهێنێت بۆ چوونەژوورەی هەر وێبسایتێک سەلامەتە یان نا، ئایە پێویست بەگۆڕین و نوێکردنەوەی دەکات.؟
Password Checkup چۆن کاردەکات:
کاتێک لەڕێگەی ئیمەیڵ و وشەی تێپەڕەوە دەتەوێ بچیتە ناو وێبسایتێک پێوەکراوەکەی گوگڵ ڕاستەوخۆ زانیارییەکان دەپشکنێت و دەگەڕێت بەناو ئەو دەیتابەیسەی هەیەتی و تۆماری هەژمارە دزەکردووەکانی تێدایە، گەر زانیارییەکانی تۆی تێدا هەبوو ، ڕاستەوخۆ ئاگادارت دەکاتەوە بە گۆڕینی زانیارییەکانت و نوێ کردنەوەیان.
داگرتنی پێوەکراوەکە:
لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن دایبگرنە سەر کۆمپیوتەرەکانتان:
>> داگرتن <<
.