نوێ ٢٠٢١: لە ئێستادا بە پەنجە داگرتن لەسەر نامەی نێردراو و هەڵبژاردنی  Remove دواتر Unsend دەتوانی لای هەردوولا
نامەکە بسڕدرێتەوە، وە سڕینەوەش لەماوەی ١٠ خولەکەوە درێژکراوەتەوە بۆ هەر کاتێک بتەوێت بیسڕیتەوە.

ڕۆژی ٥_٢_٢٠١٩ رۆژێک دوای ساڵی یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی فەیسبووک و دوای چاوەڕوانییەکی زۆری بەکارهێنەران، دواجار فەیسبووک بەفەرمی تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی نێردراوی زیادکرد بۆ مێسنجەر.

تایبەتمەندییەکە بەو جۆرەیە، دوای ئەوەی بەکارهێنەر نامەیەکی نارد بۆ هاوڕێیەکەی دواتر بەهەر هۆکارکێک پەشیمان بوو لەناردنی و مەبەستی بوو بیسڕێتەوە لای هاوڕێیەکەی، فەیسبووک ماوەی ١٠ خولەک توانای سڕینەوەی داوە پێی تاکوو بیسڕێتەوە لای هەردوو لا ( لای خۆیی و لای هاوڕێیەکەشی) بەم جۆرەی خوارەوە:

دوای ناردنی نامەکە، بەکارهێنەر دەتوانێت پەنجە داگرێت لەسەر نامەکە و پاشان لەخوارەوە بژاردەی Remove لێ بدات ئینجا Remove for everyone هەڵبژێرێت و Remove لێ بدات، بەم شێوەیە لای هەردوولا دەسڕدرێتەوە،

تێبینی : دوای ناردنی هەر نامەیەک تەنها لەماوەی ١٠ خولەکدا دەتوانی لای هەردوولا نامەکە بسڕیتەوە و ناتوانی لەو کاتە زیاتر نامەکان بسڕیتەوە لای کەسی بەرامبەر.

Messnger

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.