لە مانگی نیسانی ڕابردوو کۆمپانیای گوگل ئەوەی بڵاو کردەوە کە گەشەپێدانی ئەپی ئەلو Alo کە تایبەتە بە چات کردن وەستاندووە، لە ئێستادا هەموو پشتگیریەک و تیشکی خستۆتە سەر نامە و نەوەی داهاتووی SMS, RCS.
سێ ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیای گوگڵ ئەوەی بە فەرمی بڵاو کردەوە کە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی ئەپی ئەلو Alo دادەخات تا بە شێوازێکی گەورەتر و باشتر تیشک بخەنە سەر ئەپی Messages SMS, RCS وە کۆمپانیایەکە بەنیازە چەند تایبەتمەندیەکی ئەپی ئەلو Alo بەکاربهێنی بۆ ئەم مەبەستە.
کۆمپانیای گوگل دەیەوەێت بە شێووەیەکی تەواو پشتگیری RCS بکات کە پشتگیری نامە بۆ نامە دەکات وە دەیەوێت ئەو ئەپە لەسەر تەواوی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەست بکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی کاتێکی خۆش لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی ببەنە سەر وەکوو تایبەتمەندی ئەپی وەتسئاپ، وە ئامانجیشی ڕکابەری کردنی ئەپی iMessage.