کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی ئەلیکترۆنیات و بەرهەمهێنەر و گەشەپێدەری سیستمەکانی کۆمپیوتەر کە لەم دواییانەدا ڕیزبەندی یەکەمین و گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی ئەلیکترۆنی جیهانی گرتەوە و نرخەکەی گەیشتە 1$ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی ، ئەمەش وای کرد ناوبانگێکی زیاتر پەیدا بکات و بەکارهێنەرێکی زۆرتر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.

 
کۆمپانیای ناوبراو لە ڕاگەیێندراوێکدا لە پەڕەی فەڕمی خۆی ڕایگەیاندووە کە بە نیازی نوێکردنەوەی ئایکۆنەکانی زنجیرەی بەرنامەکانی Microsoft Office ە ، ئەمەش لەکاتێکدا کە بەکارهێنەرێکی زۆری سیستمی Microsoft ڕەخنەیەکی زۆریان لە وێنۆچکە کۆنەکانی Microsoft Office گرتووە بۆیە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دوای شکاندنی ژمارە پێوانەییەکی بەرز لە نرخی کۆمپانیاکەیدا ئەم وەشانە نوێیەی وەک ڕێزێک ئەبەخشێتە بەکارهێنەرانی سیستمەکەی.

 

 

شایەنی باشە مایکرۆسۆفت لەم نوێکاریەدا گرنگیەکی زۆری بە ئەپەکانی Excel و Power Point و Word و Skype و Outlookـــی داوە و هەمان ڕەنگی ئایکۆنە کۆنەکانی بەکارهێناوەتەوە بەڵام بە شێوەیەکی سەردەمیانە دیزایین کراون ، بەڵام گرنگیەکی ئەوتۆ بە پێکەوەبەستنی ئایکۆنەکان بە ناوەڕۆکی ئەپەکان نەدراون و ناوی ئەپەکان بە دووری 3سم لە ئایکۆنەکانیان جێگیرکراون.

 

 
وا بڕیارە وەشانە نوێکە لە چەند مانگی داهاتوو سەرەتا بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاوانە بکرێ و لە پاشان بە ڕیزبەندی بە سیستمەکانی Windows و Mac ئەگات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.