دوێنێ هەینی، ژووری هەواڵی فەیسبووک نوێترین هەواڵی دەربارەی هێرشەکەی سەر فەیسبووک و دزەکردنی زانیاری ٥٠ ملیۆن هەژماری فەیسبووکی بڵاوکردەوە.

فەیسبووک ڕایگەیاند تەنها ٣٠ ملیۆن هەژماری تۆڕەکەیان ڕووبەڕووی ئەو هێرشەی ڕابردوو بووەتەوە و لەو ژمارەیەش هەندێک هەژمار زانیاری زۆری بردراوە لەلایەن هێرشکەران و هەندێکی تریشی کەمتر یان هیچی نەبردراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
– ١٥ ملیۆن هەژمار زانیاری وەک ( ژمارە مۆبایل یان ئیمەیڵ یان هەردووکیان) بردراوە.
– ١٤ ملیۆن هەژمار زانیاری وەک ( ئیمەیڵ، ژمارە مۆبایل، ناو ، ڕەگەز ، زمان ، رۆژی لەدایک بوون، شوێنی ژیان، ئاین، خوێندن، ئیش و کار ، ئەو پەیجانەی لایکی کردوون، ئەو ئامێرانەی فەیسبووکی لەسەر بەکارهێناون، چەندین زانیاری تر … ) بردراوە.

– ١ ملیۆن هەژماریش، هیچ زانیارییەکی نەبردراوەو هێرشکەران نەیانتوانیوە دەستیان پێی بگات.

Not Afrفەیسبووک ڕایگەیاند، بەکارهێنەران دەتوانن بە سەردانکردنی بەشی  Help Center  بزانن ئایە یەکێک بوون لەوانەی زانیاری هەژمارەکەیان بردراوە یاخوود نا، وە لە داهاتووشدا بۆ هەر یەک لەو ٣٠ ملیۆن هەژمارەلە چەند رۆژی داهاتوودا بەپەیامی تایبەت ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی چ زانیارییەکیان بردراوە و چی بکەن بۆ خۆ پاراستن.

شایەنی باسە، ئەم هێرشە تەنها فەیسبووکی گرتۆتەوە و هیچ کام لەبەرهەمەکانی تری فەیسبووک، وەک ( مێسنجەر ، مێسنجەر کیدس ، ئینستگرام ، واتسئەپ ، ئۆکولوس ، ۆرکپلەیس، پەیجس، هتد ) نەگرتۆتەوە.

mocks2

سەرچاوە:
Fb newsroom

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.