تایبەتمەندیە نوێیەکانی کیبۆردی کوردی لە نوێترین وەشاندا
کیبۆردی کوردی کە یەکێکە لە نایابترین کیبۆردەکان کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستکراوە و بەردەوام خزمەتگوزاری نوێی بۆ زیاد ئەکرێ و وەشانی نوێی بۆ ئەنێرن، لەم دواییانەدا وەشانێکی تری بۆ هات کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر نایابی بۆ زیاد کراوە کە بیریتین لەمانەی خوارەوە:
① تایبەتمەندی دەنگی بۆ زیاد کراوە: واتە لە کاتی دەست لێدان (نوسین) دەنگی لە کیبۆردەکە دێت هەر وەکو کیبۆردی سامسۆنگ و ئایفۆن و جیاوازتر لە وان ئەتوانی بە دڵی خۆت دەنگەکان بگۆڕیت لە بەشی ڕێکخستنەکانی سەر کیبۆردەکە 5 دەنگی جیاواز بەردەستە
②یەکێکی تر لە خزمەتگوزاریەکان کە تازە بۆی زیاد کراوە ئەوەیە کە ئەتوانی وشە خەزن بکەیت لەناو کیبۆردەکە: هەر وەک کیبۆردەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن لەسەرەوە وشەت بۆ پێشنیار ئەکا و هەروەها چەند ئیمۆجیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە لەو شوێنانەی کە بە بەتاڵی مابونەوە.
لینکی کیبۆردەکە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس:
بۆ دابەزاندنی کیبۆردەکە بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر دابەزاندن بکە.
بۆ دابەزاندنی کیبۆردەکە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس کلیک لەسەر دابەزاندن بکە.