زۆرێك له‌ئێمه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له شه‌ودا هه‌ڵده‌ستێن به بهكارهنانی مۆبایل جا بۆ به‌كارهێنانی انته‌رنێت بیت یاخود به‌كار هێنانی ئه‌پڵییكه‌یشنه‌كان(به‌رنامه) و ئه‌نجام دانی یاریه‌كان و یاخود به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وانه فه‌یس بووك و تویتر هتد…، بێگومان به هۆی تیشكی شاشه‌ی مۆبایلهكامان زیان به چاوه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندرووستی به‌كار هێنه‌ر ده‌بێ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ ئاماده كردوون بۆ پاراستنی چاوه‌كانمان له‌كاتی به‌كار هێنانی مۆبایل له شه‌ودا یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی .
1- به‌رنامه‌ی Bluelight Filter for Eye Care
ئه‌م ئهپڵییكهیشنه (به‌رنامه)هه‌ڵده‌ستێت به كه‌م كردنه‌وه‌ی تیشكی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت هه‌روه‌ها بۆ گۆرینی ڕه‌نگی مۆبایله‌ت بۆ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه زیان به تیشكی چاو نه‌گه‌یه‌نێت بۆ 5 ڕه‌نگ ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ئه‌پلی كهیشنهكه كه‌مه و ئاسانه له به‌كارهێنان.
Dawnload: Bluelight Filter for Eye Care
2-به‌رنامه‌ی Twilight
ئهپڵییكهیشنێكی ساده‌یه بۆ پاره‌ستنی چاو له تیشكه زیان به‌خشه‌كانی شاشه‌ی مۆبایل.ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه له كاتی رۆژ هەڵات يان ئێوارەى بۆ پاراستی چاو هه‌روه‌ها گۆرانی ره‌نگی شاشه بۆ مینی فلته‌ری سور كه یارمه‌تی چاو ده‌دا به‌بێ گیر و گرفت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسووده به پێچه‌وانه‌ی رووناكی شین كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به چاو .
3- به‌رنامه‌ی Lux Lite
ئه‌م ئهپڵییكهیشنهش هاوشێوه‌ی ئهپلیكهیشنهكانتی تر به‌كار دێت بۆ نزم كردنه‌وه‌ی رووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت له شه‌و دا بۆ پاراستنی چاوه‌كانمان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی پاتری مۆبایله‌كانیشمان به‌سووده
Dawnload: Lux Lite
4-به‌رنامه‌ی EasyEyes
ئه‌م ئهپڵییكهیشنه هه‌ڵده‌ستێت به كه‌مكردنه‌وه تیشكی رووناكی شاشه‌ی مۆبایل له شه‌ودا وه یارمه‌تیت ده‌دا بۆ ئاسان خوێندنه‌وه له كاتی شه‌ودا ،هه‌روه‌ها له ڕیگه‌ی ئایكۆنێكی چاو به شێوه‌یه‌كی خود كارنه كار ئه‌كا له شه‌ودا یاخوت له كاتی هه‌ست كردن به تێكچوونی چاو.
Dawnload: EasyEyes