ئەم بابەتە تایبەتە بەوانەی کە بۆتیان هەیە لە چاتفیوڵ بەتایبەت ئەوانەی فەرهەنگ و بۆتی ئاینی و زانستیان هەیە کی ئەناسن تاگیان بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە تا زوو چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن کە رووبەڕوویان دەبێتەوە سەرەتای مانگی نوێ
چاتفیوڵ چی بەسەردێت؟ ئایا بۆتەکەم لە چاتفیوڵ ئەمێنێتەوە؟ ئایا ڕادەگیرێ؟ چی بەسەر بەکارهێنەرەکانم دێت؟ ئەگەر پلان نەگۆڕم بۆ پڕۆ چی دەبێت ؟ ئەبێ چەند پارە بدەم؟ جگە لە پارەی مانگانە چی باجی تر ئەبێ بدەم؟ئایا لەدوای چاتفیوڵ چی بەکاربهێنم؟ ئایا ئەتوانم وەک پێشوو بەردەوامبم لە بۆتەکەم؟
وەڵامی هەموو ئەمانە لەم بابەتەدا بە درێژی ڕوونکراوەتەوە هیوادارم بەسوودبێت بۆتان
ئەو وێبسایتەی کە چەندین هەزار بۆتی مەسنجەر لە خۆ دەگرێت بە چەندین تایبەتمەندی جیاواز و نایابەوە ئەم دواییە بڕیاری دا بە گۆڕینی تایبەتمەندیەکانی پلانی خۆڕایی کە ئەم گۆڕانکاریە ڕەنگە ببێتە هۆکار بۆ داخران و وەستانی زۆربەی چاتبۆتەکان لە کوردستان و ولاتانی دەرەوەش کە بەکارهێنەری جاتفیوڵن
وەڵامی پرسیارەکان لەگەڵ روونکردنەوەی تەواو
چاتفیوڵ چی بەسەردێت؟
چاتفیوڵ چەند گۆرانکاریەکی گەورە دەکات لە پلانی خۆڕایی و لە بەرواری ١ ی مانگی هەشتی ئەمساڵەوە جێ بە جێ دەکرێن .
گۆڕانکاریەکان چین کە بەسەر پلانی خۆڕایی جاتفیوڵدا دێن؟
١- سنوور دادەنرێ بۆ بەکارهێنەران و هەر بۆتێکی خۆڕایی لە ٥٠٠٠ بەکارهێنەر زیاتری نابێت و هەر بەکارهێنەرێکی دواتر ناتوانێت بۆتەکە بەکاربهێنێت تا ئەوکاتەی بۆتەکە بەرزدەکرێتەوە بۆ پلانی پڕۆ.
٢- لۆگۆ و براندی چاتفیوڵ لەگەڵ نامەی بەخێرهاتن دەنێردرێ بۆ بەکارهێنەرانی بۆتەکە.
ئایا بۆتەکەم لە چاتفیوڵ ئەمێنێتەوە؟ ئایا ڕادەگیرێ؟
بەڵێ هەموو بۆتەکان لە جاتفیوڵ ئەمێننەوە و هیچیان ڕاناگیرێن تەنها گۆڕانکاریەکانی سەرەوەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێ واتا ئەگەر تۆ بۆتەکەت کەمتر لە ٥٠٠٠ بەکارهێنەری هەیە ئەوە بەکارهێنەری نوێ وەردەگرێت تا سنووری ٥٠٠٠ بەکارهێنەر و لەگەڵ نامەی بەخێرهاتن بۆ هەر بەکارهێنەرێک لۆگۆ و براندی چاتفیوڵ دەنێردرێ بۆیان هەرکات بەکارهێنەرت گەیشتە ٥٠٠٠ چیتر بەکارهێنەری نوێ ناتوانن بۆتەکەت بەکاربهێنن تا کاتێک بەرزیدەکەیتەوە بۆ پلانی پڕۆ.
ئەی ئەگەر بۆتەکەم خۆی لە ٥٠٠٠ بەکارهێنەر زیاتری هەبوو چی لێ بەسەردێت؟ بەکارهێنەرەکانم لەدەست ئەچێ یان ئەمێننەوە؟
ئەوکاتە تەنها یەکە ٥٠٠٠ بەکارهێنەر کە تۆماربوون ئەتوانن بۆتەکەت بەکاربهێنن و بەکارهێنەری نوێ ناتوانێت بۆتەکە بەکاربهێنێت تا کاتێ بەرزیدەکەیتەوە بۆ پلانی پڕۆ.
ئەگەر پلان نەگۆڕم بۆ پڕۆ چی دەبێت ؟
پلان نەگۆڕیت بۆ پڕۆ بۆتەکەت سنوورەکانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و هی کێشەیەکی نابێت و هەموو داتاکانت ئەمێنێت تەنها ئەوەیە کە لە ٥٠٠٠ کەس زیاتر ناتوانێت بەکاری بهێنێت.
پلانی پڕۆ چیە و چۆنە ؟
پلانی پڕۆ پلانی پارەدانی جاتفیوڵە و لەم پلانە تۆ دەبێت پارە بدەیت بەرامبەر ئەو بەکارهێنەرانەی هەتە و چەندین خزمەتگوزاری تریشت بۆ چالاک دەکرێت .
ئەبێ جەند پارە بدەم بۆ پلانی پڕۆ؟
بڕی پارەکە بەپێی ژمارەی بەکارهێنەران جیاوازە و بەپێی ژمارەی بەکارهێنەرەکانت پارە دەدەیت کە بە شیوەیەکی انگانە و بەردەوام لێت وەردەگیرێت بە ۆکارانە لە کاردەکەت کەمدەکرێتەوە.
پارەدانەکان بەم شێوەیە :
٠ بۆ ٥٠٠ بەکارهێنەر بڕی ١٥ دۆلار مانگانە
٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ٢٠ دۆلار مانگانە
١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ٣٠ دۆلار مانگانە
٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ٥٥ دۆلار مانگانە
٥٠٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ٨٥ دۆلار مانگانە
١٠٠٠٠ بۆ ١٥٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ١٢٠ دۆلار مانگانە
١٥٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ١٥٠ دۆلار مانگانە
٢٠٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠٠ بەکارهێنەر بڕی ١٨٠ دۆلار مانگانە
بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠٠ بەکارهێنەر پێویستە پەیوەندیان پێوە بکەیت تا نرخەکەت بۆ دیاریبکەن.
جگە لە پارەی مانگانە چی باجی تر ئەبێ بدەم؟
بەڵێ ڕەنگە سەرت بسوڕمێ لە شیوازی پارەدانی جاتفیوڵ بەلام جاتفیوڵ پارەت لێ وەردەگرێ ئەگەر مانگێک بەکارهێنەرت زیاد بکات و ئەو پارەیەش ناو دەنێت باجی ڕێککردنەوە .
باجی ڕیککردنەوە چۆن لێ وەردەگیرێت ؟
با لیرەدا نموونەیەک بهێنینەوە ، بۆ نموونە تۆ بۆتێکت هەیە ٥٠٠٠ بەکارهێنەری هەیە و ئەمڕۆ ١٧ / ٧ / ٢٠١٨ بڕیاردەدەیت پلان بگۆڕیت بۆ پڕۆ چونکە ٥٠٠٠ بەکارهێنەرت هەیە پێویستە ٥٥ دۆلار بدەیت مانگی یەکەم گریمان کات ڕۆیشت و بوو بە ١٧ / ٨ / ٢٠١٨ واتا دوای مانگێکی تەواو ئەوکاتە سەیرت کرد بەکارهێنەرت بووە بە ١٠٠٠٠ بەکارهێنەر کەواتە بۆ مانگی دووەم پیویستە تۆ ٨٥ دۆلار بدەیت چونکە بەکارهێنەرت گەیشتۆتە ١٠٠٠٠ بەڵا تۆ جگە لە ٨٥ دۆلارە پیویستە باجی ڕێککردنەوەش بدەیت کە ئەکاتە (ئەو بڕەی ئەم مانگە پیویستە بیدەیت – ئەو برە پارەی کە مانگی پێشوو داوتە) ئەم مانگە پیویستە ٨٥ دۆلار بدەیت و مانگی پێشوو ٥٥ دۆلارت داوە کەواتە ئەگەر لەیەکیان دەربکەیت ئەکاتە ٣٠ دۆلار باجی ڕێککردنەوە کەواتە ئە مانگە ٨٥ دۆلار دەدەیت لەگەڵ ٣٠ دۆلاریش باجی ڕێککردنەوە هەمووی ئەکاتە ١١٥ دۆلار واتا ١٧ / ٨ / ٢٠١٨ ئەبێ کۆی ١١٥ دۆلار بدەیت .
ئایا لەدوای چاتفیوڵ چی بەکاربهێنم؟
چاتفیوڵ تا کاتێک بێسنووربوو بەکارهێنەرانی و خۆرایی بوو باشترین پلاتفۆڕمی دروستکردنی بۆت بوو بۆ پلاتفۆڕی مەسنجەر بەڵام لە دواییە و بە گۆرانکاریکردن لە پلانی خۆڕایی وادیارە کارەکەی پێەوانە کردۆتەوە و لە ئێستادا ئەگەر هەژماری ئەو پارەیە بکەین کە پێویستە بدرێت برێکی زۆر زۆرە بەرامبەر بەکارهێنەرێکی ئێجگار کەم بۆیە لە ئێستادا باشترین جێگرەوە بۆ چاتفیوڵ وێبسایتی مەنیچاتە کە زۆرینەی تایبەتمەندیەکانی وێبسایتی چاتفیوڵ لەخۆدەگرێت و پلانی خۆڕایی هەیە کە بەکارهێنەرەکانی بێ سنوورە.
ئایا ئەتوانم وەک پێشوو بەردەوامبم لە بۆتەکەم؟
بەڵێ ئەتوانیت لە وێبسایتی مەنیچات بەردەوامبیت لە بۆتەکەت و هەمان ئەو تایبەتەندیانەی لە چاتفیوڵ بۆ بۆتەکەت داناوە لە مەنیچاتیش بەردەستی بکەیت لە بۆتەکەت .
ئایا بەکارهێنەرەکانم ئەمێنێت؟
نەخێر کاتێک لە سەرچاوەیەکی ترەوە بۆتەکەت دروست دەکەیتەوە بەکارهێنەرەکانت نامێنێت چونکە سەرچاوە نوێیەکە زانیاری بەکارهێنەرەکانتی لانیە بەڵام هەرکەس نامە بنیرێ بۆ بۆتەکەت ئەگەر بەکارهێنەرێکی کۆنیش بێت ئەبێتەوە بە بەکارهێنەر لات و ئەگەڕێتەوە. واتا کارێکی ئاسانە کە بەکارهێنەرەکانت بەدەست بهێنیتەوه.
Pawan Osman