بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان تەكنەلۆژیەكان بێت  مۆبایلی سامسۆنگ بەهۆی هەڵەیەکەوە وێنە دەنێرێت بۆ کەسانی دیکە بە بێ ئاگاداری خاوەنەکەی.

هەروەها زۆر لەبەكارهێنەران ئاماژە بەوە دەدەن لەگەڵ وەشانی نوێ ئەم كێشەیە روویداوە ،  لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ سەرقاڵی چارەسەركردنە  بۆ ئەو کێشەیە کە پێدەچێت لە نوێترین ئەپدەیتدا ڕوویدابێت بۆ جۆری  S9 و Note 8، تەنانەت کێشەکە بە جۆرێکە کە نیشانی بەکارهێنەری سامسۆنگی نادات کە ئەو وێنەی ناردووە، ئەمەش کاتێک هەستی پێدەکەن کە وەڵامیان لەلایەن ئەو کەسەوە پێدەگات کە وێنەکەی بۆچووە بەبێ ئەوەی بەكارهێنەرەكە ئاگاداربێت .

بەركارهێنەرێكی مۆبایلی سامسۆنگ ئاشكرایكرد هەموو وێنەکانی بەشی گەلەری  بە بێ ئاگاداری خۆی ڕۆشتووە بۆ خۆشەویستەکەی .

هەروەها بەكارهێنەران ئەوەیان خستۆتە روو كە كۆمپانیای ئەپڵ مافی ئەوەی نییە دەست بداتە وێنەكانی ئێمە بۆ كەسانی تری بنێری بەبێ ئاگاداری ئێمە .

سامسۆنگ لە نوێترین وتەی بۆ بەكارهێنەران  دەڵێت “ئێمە رێزی هەموو نارەزایەكانی ئێوە دەگرین وە لە آیستادا سەرقاڵی چارەسەركدنی ئەم كێشەیەەین  داواش دەکەین هەر بەکارهێنەرێک ئەو کێشەیەی هەیە پەیوەندیمان پێوە بکات”.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.