لەم بابەتەدا باس لە سیستەمی دیسکڵ و باینەری ئەکەین کە تایبەتە بە ڕێکردنی زمان واتە بۆ لێکتێگەیشتنی دوو کەس بەکاردێت لەکاتی چاتکردن واتە ئەگەر ئەم سیستەمە نەبێت لەکاتی نوسینی ئەم بابەتەدا هیچکەسێک نەیدەتوانی بیخوێنێتەوە لەبەر ئەوەی کەس لێی تێنەدەگەییشت…

 

سیستەمی باینەری چییە؟؟؟
بۆچی بەکار دێت؟؟؟
چۆن ئەتوانین خۆمان فێری نوسین بکەین بە شێوەی سیستەمی باینەری؟؟؟

 

دیسکڵ و باینەری سیستەمێکە لەناو کۆمپیوتەر بە گشتی هەموو ئامێرەکانی نوسین و پەیوەندی جێگیر کراوە کە کارەکەی لێکتێگەیاندن و ڕێککردنی نوسینە لەنێو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانمان واتە کاتێک شتێک بۆ کۆمپیوتەر ئەنێرین ئەو ئەیگۆڕێ بۆ باینەری و بەم شێوەیە باشتر لێی تێ ئەگات!!!….

 

ئەم سیستەمە شێوەی نوسینەکەی لە سفر و یەک (01) پێک دێت واتە جگە لە 0 و 1 هیچ ژمارەیەکی تری تێدا بەکار نایەت.

 

مێژووی سیستەمی باینەری ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی کۆمپیوتەر واتە هەر لەگەڵ دروستبوونی کۆمپیوتەر سیستەمی باینەریش دروست کراوە!.

 

باشە ئەگەر ئەم سیستەمە نەبووایە ئایا کۆمپیوتەر چۆن کاری ئەکرد؟؟؟

 

ئەگەر ئەم زمانەوانییە نەبووایە کە بە زمانی کۆمپیوتەر ناسراوە نەدەتوانرا هیچ ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و دروست بکرێت چونکە تەنانەت زمانەوانی چاڤا کە بۆ پڕۆگرامسازی بەکار دێت پەیوەستی بەم سیستەمەوە هەیە!!!….

 

بە گشتی ئەتوانین بڵێین سیستەمی باینەری زۆر زۆر گرینە لە هەموو بەشەکانی تری کۆمپیوتەریش گرینگترە چونکە گەر ئەم سیستەمە نەبووایە واتە کۆمپیوتەر بێسوود ئەبوو!!!….

 

باشە ئێستا زانیمان سیستەمی باینەری چییە ئێستا باسی ئەوە ئەکەین کە چۆن خۆمان فێرە نوسینی زمانی کۆمپیوتەر (باینەری) بکەین…

 

ئایا چۆن خۆمان فێرە نوسین بکەین بە شێوەی باینەری؟؟؟

 

بۆ فێربوونی نوسین بە شێوەی باینەری پێویستە تاک بە تاکی ئەم پیتانەی خوارەوە کە بۆت ئامادە کراون دەبێ لەبەری بکەیت بە ژمارەی تەنیشتیانەوە ئەو کات ئەتوانیت بڵێیت کە من %50 ی زمانی باینەری ئەزانم

بۆ بینینی تەواوی ڕووکاری وێنەکە دەست لە وێنەکە بدە

بۆ بینینی تەواوی ڕووکاری وێنەکە دەست لەسەر وێنەکە بدە

 

بۆئەوەی بڵێیت کە من لە %100 زمانی باینەری ئەزانم ئەبێ بزانیت کە بە شێوەی باینەری چۆن نوقتە و فاریزە و نیشانەی سەرسووڕمان و نیشانەی پرسیار و هتد… ئەنووسرێن بۆیە ئەبێ تاک بە تاکی ئەم شتانە خوارەوە لەبەر بکەیت کە لەم لیستەدا بۆت ئامادە کراون…..

5d20c8500d53dcd72ab8d28b71d13df1

 

فەرموون ئەمەش ئەپڵیکەیشنی وەرگێڕی سیستەمی باینەر بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios داگرن….

 

بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشن بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر Dawnload بکە.

 
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشن بۆ سیستەمی ios کلیک لەسەر Dawnload For ios بکە.

 

بە هیوای ســـــــــوود

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، بەڵام سەرەتای هاتنم بۆ ناو پۆستی تەکنەڵۆژیا ، و وازهێنانم لە پۆستی تر ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2016) هەر لەو ساڵە دەستم کرد بە کاری یوتوبەری ، و لە ساڵی (3_6_2016) لەگەڵ چەند هاوڕێیەک دەستم کرد بە پۆستی تەکنەڵۆژی بۆ یەکەم جار لە پەیجی (کورد هاک) ، و دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییەکی زۆر باشم لە زاراوەی (بادینی ، سۆرانی) هەیە ، شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و گرنگیەکی زۆر بە وەگەڕخەڕی ئەندرۆید ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.