لەگەڵ پەرەسەندنی تەكنەلۆژیا و هەڵكشانی بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خواستی دروست كردنی ئەپڵیكەیشن(بەرنامە) بۆ ئەو مۆبایلە هۆشمەندانە زیاد دەكات .
لەگەڵ ئەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئۆپەرەیتن سیستەمی جیاوازیان لەسەر جێگر كراوە ، بەڵام لە ئێستا زۆرینەی ئۆپەرەیتن سیستەمی مۆبایلە هۆشمەندەكان دابەشی سەر دوو جۆری سەرەكی بوون ، ئەوانیش ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر كراوە ڕێژەیان نویكەی %85 ی هەموو مۆبایە هۆشمەندەكانی جیهانە، وەكو (گالاكسی، ئێل جی ، سۆنی ، ئێچ تی سی، هواوی ، ئەسێ،ئای كیو ، نێكسس،…هتد) وە ئای ئۆ ئێس لەسەر مۆبایلی ئایفۆن جێگیر كراوە .
لە سەر داوای ئەندامان و خوێنەرانمان ، بەشی پڕۆگرامسازی ماڵپەری تێك ئای، لە زنجیرەیەك فێركاریدا كە لە ئاستی سەرەتاییەوە دەست پێدەكات و تا ئاساتی پێشكەوتوو بەردەوام دەبێت ، فێركاری چۆنیەتی دروست كردنی ئەپڵیكەیشن بۆ ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید بڵاو دەكاتەوە .