ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنان و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و ئامێرە ھۆشمەندەکانمان ڕووبەڕوی ڤایرۆسەکان دەبینەوە کە ئامێرە ھۆشمەندەکانمان دەکاتە ئامانج، و ووشەی ڤایرۆس ئەو دەستەواژەیەی کە ھەریەک لە ئێمە ڕۆژانە لە بابەت و نوسراوەکان بەرچاومان دەکەوێت.

ڤایرۆس چیە ؟!

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر:
پرۆگرامێکی درووستکراوە کە بە مەبەست و ئامانجیکی دیاری کراو لە لایەن کەسانی شارەزا و پرۆگرامسازانەوە درووست دەکرێت، و ھەر یەکە لەو ڤارۆسانەش بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێکی دیاری کراویان ھەیە ھەندێک لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێکردن و لەناوبردنی داتاو زانیاریەکان درووست دەکرێن ھەندێکی تریان بە مەبەستی لەکارخستن و لەناوبردنی ئامێرە ھۆشمەندەکان درووست دەکرین یان بە بەمەستی جیاوازتر درووست دەکرێن.

مێژووی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر:
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی  “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ئەم ڤایرۆسەش لە لایەن دووکەس پاکستانی درووستکرا کە ھەردووکیان برا بوون بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق وە ھەروەھا ڤایرۆسەکە بە ( لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسەکە کاری نەدکردە سەر ھارد درایڤەکان بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت .

پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھات کە کاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو .
• ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.