تا دێت ئامێرە زيرەکەکان بە تايبەت بەرهەمەکانی هەردوو کۆمپانيای سامسونگ و ئەپڵ لە سەرانسەری جيهاندا بەکارهێنەرێکی زۆريان هەیە،،
وە هەریەکە لە ئامێرە زيرەکەکانی وەک ئايفۆن و گالاکسی بەبوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ توانيويانە جێگەی خۆيان بکەنەوە ئەمە بێجگە لەوەی چەند تايبەتمەندييەکی شاراوەشيان تێدايە کە کەم کەس درکيان پێدەکات.
لەوەیە تا ئێستا نەتزانیبێت سوودی ئەم خاڵانە چییە !؟ نهێنی چییە !؟ کە لەرووی پێش و دواوەی مۆبايلەکان لەنێوان کامێرا و فلاشدا،
نهێنی و سوودەکەی ئەم نیشانەیە رێگاگرتنە لە سەرجەم دەنگەدەنگ و ژاوەژاوەکانی چواردەورت، ئەوەیە کاتێک پەیوەندی دەکەیت بەباشی گوێت لە دەنگی بەرامبەر بێت.