به‌شی زانست كۆمپیوته‌ر كه له ساڵی ١٩٩٩ له كۆلێژی په‌روه‌رده دامه‌زراوه و دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر ڕۆژی ٣٠ مانگی ڕابردوو له مانگی ئه‌پڕێڵ هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین پێشانگای زانستی خۆی له ڕێگای چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیا جیا.
ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن به‌شی زانست كۆمپیوته‌ری سه‌ر به زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه به به‌ژداری زۆرینه‌ی قوتابیان و مامۆستایان ئه‌نجامدرا له پێناو زیاتر ناساندنی كار و چاڵاكی قوتابیه‌كان و ناساندنی تواناكانی به‌شه‌كه كه به به‌ژداری ڕێژه‌یێكی زۆری مێوان و كه‌سایه‌تی و قوتابی كۆلێژه جیا جیاكان به‌ڕێوه‌چوو.
له ژێر ناونیشانی یه‌كه‌مین پێشانگای زانستی كۆمپیوته‌ر و ڕۆبۆتیك له به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری به به‌ژداری زیاتر له ٤٠ پڕۆژه كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌مه پێشانگاكه كرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا پڕۆژه‌كان بریتی بوون له بواره‌كانی ڕۆبۆتیك و سۆفتوه‌یر و هاردوه‌یر كه پڕۆژه‌ی زۆر به سوودی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و وڵاته‌كه‌مان تیادا بوو و جگه له‌وانه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی تێكه‌ڵ به زمانی كوردی تیادا بوو كه مه‌به‌ست لێی زیاتر كردنی ته‌كنه‌لۆژیای كوردی و بره‌ودان بوو به ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پته‌وكردن و جێگیركردنی وه یه‌كێكی تر له پڕۆژه‌كان بریتی بوو له ڕۆبۆتی سه‌ربازی كه مه‌به‌ست لێی سوود وه‌رگرتن بوو له‌و جه‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه.