لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی فەیسبووک هاوشێوەی لایک دیسلایک زیاد بکرێت، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا ، ئێستا فەیسبووک دەیەوێت ئەو دیسلایک واتا بەدڵم نییە تاقیبکاتەوە.
وتەبێژێکی فەیسبووک رایگەیاند دەڵێت ، ئێستا فەیسبووک سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندیە نوێیەکە بەناوی دیسلایک واتا بەدڵم نییە ، ئێستاسدا ئەو خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی ئەزموونی لە وڵاتانی ئوسترالیا و نیوزلەندا بەکاردەهێندرێت.
وتەبێژێکی فەیسبووک ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و وە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە، وە وتەبێژەکە وتیشی کۆمپانیاکە چاوەڕیی ئەوەیە بزانێت بەکارهێنەران سوود لەو خزمەتگوزارییە وەردەگرن یاخود نا!
ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە بەشێوەیەک دەبێت کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە نیشانی بدات کە بە دڵبوونی نییە لەگەڵ کۆمێنتی کەسێک ، لە ماوەی رابردوودا خواستی زۆر لەسەر زیادکردنی ئایکۆنی دیسلایک هەبووە ، بەڵام مارک زوکەربێرگ رەتی کردەوە ئەو ئایکۆنە زیاد بکەن ، بەڵام هەروەک وتەبێژێکی فەیسبووک ئاماژەی بەوەداوە لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندیە لە ژێر تاقیکردنەوە دایە.