لەگەڵ پەرەسەندنی تەكنەلۆژیا و هەڵكشانی بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خواستی دروست كردنی ئەپڵیكەیشن(بەرنامە) بۆ ئەو مۆبایلە هۆشمەندانە زیاد دەكات .

لەگەڵ ئەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكان ئۆپەرەیتن سیستەمی جیاوازیان لەسەر جێگر كراوە ، بەڵام لە ئێستا زۆرینەی ئۆپەرەیتن سیستەمی مۆبایلە هۆشمەندەكان دابەشی سەر دوو جۆری سەرەكی بوون ، ئەوانیش ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر كراوە ڕێژەیان نویكەی %85 ی هەموو مۆبایە هۆشمەندەكانی جیهانە، وەكو (گالاكسی، ئێل جی ، سۆنی ، ئێچ تی سی، هواوی ، ئەسێ،ئای كیو ، نێكسس،…هتد) وە ئای ئۆ ئێس لەسەر مۆبایلی ئایفۆن جێگیر كراوە .

لە سەرداوای ئەندامان و خوێنەرانمان ، بەشی پڕۆگرامسازی ماڵپەری تێك ئای، لە زنجیرەیەك فێركاریدا كە لە ئاستی سەرەتاییەوە دەست پێدەكات و تا ئاساتی پێشكەوتوو بەردەوام دەبێت ، فێركاری چۆنیەتی دروست كردنی ئەپڵیكەیشن بۆ ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید بڵاو دەكاتەوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.