بەرھەمەکانی microsoft بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە سەرتاسەری جیھاندا وە سودێکی زۆریان گەیاندووە بە کەسی بەکارھێنەر. بەڵام چی بکەین ئەگەر پرۆگرامەکە لە کۆمپیتەرەکەماندا بەردەست نەبوو؟
یاخود ئینتەرنێتەکەمان سنوردار بوو یان بە پێی پێویست نەبوو بۆ داونلۆدکردنی پرۆگرامەکە؟ لەم کاتەدا دەتوانین بە شێوازی ئۆنلاین کار بە پرۆگرامەکە بکەین و کارەکانمان جێبەجێ بکەین.
بەڵام بۆ بەکارھێنانی پێویستە سەرەتا ئەکاونتی مایکرۆسۆفت درووست بکەین دەتوانی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەکاونتێک بۆ خۆت دروست بکەیت:
دواتر بۆ بەکارھێنانی پرۆگرامەکان بە شێوازی ئۆنلاین سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە دەکەین و پاشان ئەکاونتەکەمان تۆمار دەکەین: Onedrive.live.com

دوای تۆمار بوون بەمشێوەیە سەرجەم پرۆگرامەکانمان بۆ بەردەست بوو بە شێوەی ئۆنلاین وە بۆ بەکارھێنانی ھەر یەکەیان کلیک لەو بەشە دەکەین کە لە وێنەکەدا دیارە:

ئێستا بۆ نموونە من کلیک لە office word دەکەم بەمشێوەیە وەک لەوێنەکەی خوارەوە دیارە پرۆگرامەکە بە شێوە ئۆنلاین بەردەست بوو بۆمان:

ئێستا بە سەرکەوتووی دەتوانیت کار بە ئۆفیس بکەین بە شێوازێ ئۆنڵاین.

سەرچاوە :: کوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.