زۆرجار پاسوێردی wifi مان بیر ده چێته‌وه یاخود له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆمان ده‌كرێته‌وه و ئێمه‌ش پێویستمان به پاسوۆردی ئینته‌رنێته‌كه‌مان ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه له ویندۆز 7 تا ڕاده‌یه‌ك ئاسانه به‌ڵام له ویندۆز 10 پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكه .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م بابه‌ته‌دا فێركاریه‌كمان بۆ ئاماده‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگایه‌وه پاسۆردی wifi یه‌كه‌تان بزانن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین
1- سه‌ره‌تا وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره به‌شی وای فای كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه
2- دواتر كلیك له‌سه‌ر به‌شی open network and sharing center ده‌كه‌ین
3- پاشان كلیك له‌سه‌ر connections ده‌كه‌ین
4-دواتر كلیك له‌سه‌ر wireless properties ده‌كه‌ین پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌بێته‌وه كه پاسۆردی ئینته‌رنێته‌كه‌مانی تێدایه بۆ نیشاندانی پاسۆرده‌كه‌مان كلیك له‌سه‌ر به‌شی show characters ده‌كه‌ین