Class
بریتیە لە ڕێکخستن و بەکارخستنی کۆمەڵیک هاوکیشە و یاسای بەرنامە داڕشتن لە شیوەی گروپیک کە پیکهاتوە لە method و event و گۆڕاوەکان و جۆرەکانی گۆڕان .
کە دەتوانین بەم شیوەت خوارەوە کڵاس لە c# دروست بکەین :-
جۆرەکانی Class
بە گویرەی بەکارهینانیان کڵاسەکان دابەش دەبن بۆ چەند بەشیک
- Public: ئەمە جۆریکە لە Class کە دەتوانین لە هەموو کڵاسەکانی تر بانگی بکەین و بەکاری بینین .
- Private : ئەم جۆرەیان تەنها دەتوانی لە ناو هەمان Class بانگی بکەی یان لە Class ی struct
- Internal : ئەم جۆرەشیان بەکاردیت لەگەڵ هەمان هاوکیشەکان ی ناو کڵاسەکە
- Protected : ئەم جۆرە Class تەنها دەتوانی لەهەمان کڵاس بانگی بکەین یان لە struct یان لە کڵاسیک کە داڕیژرابیت لە هەمان کڵاس واتە سیفەتی بۆ ماوەی هەبیت لە کڵاسی پیشو تر.
Method
ئەمەش پارچەیەکە لە کۆد و زنجیرەیەک لە هاوکیشە و ڕستە کە هۆکاریکر بۆ جێبەجی کردنی پڕۆگرام و بانگکردنی method ی تر لە ناو هەمان method
ئەمەی خوارەوە یاسای method دەنوینیت
کە لە چەند بەشیک پیک هاتوە
- Access specifier : لیرە دەتوانی بە پی ئەم جۆرە میسۆدانەی هەیە دەتوانی ڕونی و شەفافی میسۆدەکە بۆ کڵاسەکانی تر بە دیار بخەی ، بۆ ئەوەی تا چەند بتوانین بەکاری بینین لە کڵاسەکانی تر کە چەند جۆریکی هەیە وەک(private, public , static)
- Return type : ئەمەش بەکاردیت بۆ گیڕانەوەی قەبارە بۆ method ئەگەر بمانەویت هیچ قەبارەیەکمان بۆ نەهینیتەوە ئەوە دەنوسین Void
بەم شیوەی خوارەوە :-
بەڵام ئەگەر بمانەویت قەبارەیەکی دیاری کراومان بی بگەڕینیتەوە جۆرەکە جیاوازن ئەگەر بمانەویت ژمارەمان بۆ بگەڕینیتەوە لە جۆری int دروستی دەکەین بەم شیوەی خواروە :
یان ئەگەر جۆرەکە string بیت بەم شیوە دروستی دەکەین :
- name : ئەمەش ناوی method دەنوینیت کە دەتوانی لەهەر شوینیک بەم ناوە بانگی بکەی وا باشە ناوی method ڕەنگدانەوەی method لەخۆ بگریت واتە بۆ چ مەبەستیک بەکاردێت ناویکی نزیک لە ناوەرۆکەکە بیت بۆ ئەوەی پڕۆگرامەر ئاسای تر بتوانیت بیدۆزیتەوە و بانگی بکات.
- Parent list: ئەمەش بەکاردیت بۆ ناساندنی گۆڕاو لە ناو method کە بەشیوەیەکی گشتی دەناسیندرین بەم شیوەی خوارەوە :
- Method body : ئەمەش جەستەی method لە خۆ دەگریت کە لە نیوان ئەم دوو کەوانەیە دایە { } بەم شیوەی خوارەوە
بانگکردنی Class
ئامانج لە دروستکردنی Class و method بۆ دروستکردنی پارچەیەک لە پڕۆگرام بۆ ئەوەی لە هەرشوینیک پیویستمان پی بوو بانگی بکەین و کارەکەمان بۆ ڕابپەڕینیت
ئیستا باسی چۆنیەتی بانگ کردنی method دەکەین
سەرەتا دەچین کڵاسیک دروست دەکەین بەم شیوەی خوارەوە :-
کاتیک کە دەست دەکەین بە پڕۆگرام نوسین پیش ئەوەی هیچ بنوسین بەم شیوەی خوارە دەردەکەویت
لەبەشی سەرەوە name space هەن کە هەریەکەیان بۆ مەبەستیکی دیاری کراو بەکار دیت کە لە وانەکانی داهاتو باسی دەکەین
وە لە دوای ئەم name space ی سەرەکیمان هەیە کە ناوی ConsoleApplication9 یە لەم پڕۆگرامە دا بەڵام کاتیک name space دروست دەکەی بە ئارەزوی خۆت ناویکی بۆ دادەنی
وە لەناو name space کڵاس هەیە وە لە ناو کڵاس method هەیە ، ئیستا مەبەستمانە Class دروست بکەین ، دەتوانین لە ناو name space کڵاس دروست بکەین وە دەتوانین لە ناو کڵاس کڵاس دروست بکەین ، بەڵام ئیمە ئیستا لە ناو name space کڵاس دروست دەکەین بەم شیوەی خوارەوە:
ئەمەی سەرەوە دروست کردنی Class بوو وە لەناو ئەم کڵاسە method دروست دەکەین بۆ کۆ کردنەوەی دوو ژمارە
دوای ئەمە پیویست دەکات بانگی method ەکە بکەین کە دروستمان کردوە بەڵام پیش ئەوە پیویستە بزانین کە class ەکەمان ناوی techeye یە وە method ئەکەمان ناوی calc ە
ئیستا ئیمە دەچین لە ناو main method بانگی دەکەین واتە لەم شوینەی خوارەوە
وەک لەم وینەی سەرەوە ئاماژەمان پیداوە بۆ بانگکردنی میسۆدەکە پیویستمان بەناوی Class دەبیت وە دوای ناویکی بەئارەزوی خۆمان بۆ دادەنین من نوسیومە myclass ئیوەش بەئارەزوی خۆتان ناویک دەنوسن وە دوای ئەوە یەکسانە “=” دەکەین وە دەنوسین new پاشان هەمان ناوی Class ەکە دەنوسین وە لەدوای ئەمە ناوی object ئەکە دەنوسین کە myclass ناوەکەیەتی دوای ئەمە ناوی method دەنوسین کە دەمانەویت بانگی بکەین ئیمە تەنها یەم method مان هەیە لەناو ئەم Class یە کە ناوی calc لەخۆ دەگریت.
ئەگەر لە میسۆدیک زیاترمان هەبوو لەناو کڵاس بەم شیوەی خوارەوە :-
لەم پڕۆگرامەی سەرەوە دوو method مان هەیە لەناو کڵاسی techeye کە یەکەمیان بەناوی calc وە دووەمیان بەناوی sub بۆ بانگکردنی ئەوم دوو میسۆدە بەم شیوەی خوارەوە بانگیان دەکەین :
بەڵام ئەگەر پارامیتەرمان هەبوو لە method بەم شیوەی خوارەوە
ئەوا بەم شیوەیە بانگی دەکەین :-