وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر ئاشکرابوونی زانیاری زیاتر لە ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک، لە ئێستادا کەمپینێک لەسەرئاستی جیهان پێکهاتووە بۆ  داخستنی ئەو تۆڕانەی کە کۆمپانیای فەیسبووک خاوەندارییەتیان دەکات،  بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.
بەشداربووانی کەمپینەکە، فەیسبووک،ئینستگرام ، واتسئاپ وە مێسنجەریش دادەخەن لە رۆژی چوارشەممەوە تاکوو رۆژی پێنجشەممە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر .
کەمپینەکە داوادەکات لایەنگرانی وێنەی پڕۆفایل و کەڤەری فەیسبووکیان بکەن بەو وێنەیەی کەدانراوە لە ماڵپەڕەکەیان و پۆستی تایبەت بە Faceblock بکەن.
aboutFaceblock
” گەر ملیۆنێک لە ئێمە ماوەی ٢٤ کاتژمێر فەیسبووک و تۆڕەکانی بەکارنەهێنێت لە ١١ی٤ وە هۆکاری بەکارنەهێنانیشی بڵاوبکەینەوە، ئەوە دەتوانین بەیەکەوە پەیامێکی بەهێز ئاڕاستەی فەیسبووک بکەین کە پێویستە فەیسبووک خزمەتگوزارییەکانی باشتر و چاکتر بکات ” بەشێک لە وتەی سەر ماڵپەڕی کەمپینەکە.

ئامانجی کەمپینەکە داواکردنە لە فەیسبووک کە باشتر هەنگاوبنێ بۆ پاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی و هەروا ئاسان ڕێگە نەدات زانیارییەکانیان دزەپێبکرێت و بڵاو ببێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەرم،بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.