كۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت لەرێگەی فرۆشتنی بەرھەمە نوێیەکانی ئاستی داھاتەكانی بەرزبكاتەوە و بەمەش ئەپڵ دەیەوێت ببێتە گەورەترین كۆمپانیا لە رووی زۆری داھاتەوە.
پێگەی “ The verge “، لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەپڵ لە داھاتێكی 1 ترلیۆن دۆلاری نزیكدەبێتەوە ،
ئەو کۆمپانیانەی کە تایبەتن بەرھەمھێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان ھەوڵی دەیانەوێت بەدەستخستنی داهاتی زۆر بازارەکان کۆنترۆڵبکەن ، راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ گەورەترین قازانجی کردوە وە نزیک دەبێتەوە لە یەک ترلیۆن دۆلار بەمەش دەبێتە گەورەترین و دەوڵەمەندترین كۆمپانیا لەسەر ئاستی جیھاندا.
ئەپڵ لەچاو ساڵانی تر هەرەکە لە بەرهەمەکانی ئایفۆن و ماکنتۆش و ئایپاد ..هتد توانیوتەتی داهاتی زۆر بۆ کۆمپانیاکە بەدەستبێنێت و توانیویەتی بەرهەمی نوێ لە مۆبایلەكانی بخاتە بازارەوە بازاڕەوە.
هەر بەپێی راپۆرتێکی نوێ كۆمپانیای ئەپڵ سەروو 900 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، لەماوەیەكی نزیكیكشدا دەبێتە خاوەنی یەك ترلیۆن دۆلار، ئەپڵ دەیەوێت خۆی بەسەر رکابەرەکانی سەربکەوێت و بازارەکانی جیهان کۆنتڕۆل بکات .
پاش دەرچوونی ئایفۆن ئێکس لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەیەوێت لەرێگەی بەرهەمە نوێیەکانی داهاتێکی زۆر گەورە کۆبکاتەوە .
كۆمپانیای ئەپڵ لەماوەی رابردوو رایگەیاندوە، بەھۆی چاكسازی لە یاسای باجدا تا ساڵی “”2019 فرۆشی پشكەكانی دەگەیەنێتە 210 ملیار دۆلارو بەمەش ئەپڵ دەیەوێت بازاڕەكانی بەرووی پشكداراندا فروانتر بكات. وابریارە لەماوەی ئەمساڵدا زۆرترین بەرھەمی نوێ بخاتە بازارەكانی جیهانەوە.