لە بابەتی ئەم جارەماندا باسی چەند بووتێک ئەکەین کە لەناو ئەپڵیکەیشنی Messenger بوونیان هەیە کە بە رێژەیەکی زۆر یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بۆ فێر بونی زمانی ئینگلیزی ، بە ڕێگایەکی زۆر ئاسان تەنیا بە چاڵاککردنی ئەم بووتانەی خوارەوە لەناو Massenger ەکەت ئەتوانی کۆرسی فێربونی زمانی ئینگلیزی دەست پێ بکەیت .

1/یەکەم بووت Ferhengi kurdiatan کە ڕۆژانە  وانەت بۆ ئەنێری بە ڤیدیۆی فێرکاریەوە بۆ چاڵاککردنی ئەم ڕۆبۆتە لەناو Messenger ەکەت پەنجە بنێ بە چاڵاککردن .

 

2/ دووەم بووت  Botland translator کە ئەمەش زیاتر وەکو وەڕگێڕێک بەکار دێت کە توانای وەڕگێڕانی 104 زمانی جیهانی هەیە ، بۆ چاڵاککردنی ئەم ڕۆبۆتە لەناو Messenger ەکەت پەنجە بنێ بە چاڵاککردن .

 

3/ سێیەم  بووت کەناوی Andy یە ، بۆ ئەوانەی زمانی ئینگلیزیان باشە و ئەیانەوێ باشتری بکەن ئەتوانن لەگەڵ ئەم بووتە چات بکەن ، بە ئینگلیزی ، بۆ داونڵۆد کردنی ئەپڵیکەیشنی Andy بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر Link بکە .

وە بۆ داونڵۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی Andy بۆ سیستمی ios کلیک لەسەر Link بکە

بۆ چاڵاککردنی بووتی Andy لەناو Messenger ەکەت کلیک لەسەر چاڵاککردن بکە .

 

بە هیوای ســـــــــــــــــــــــــوود

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، بەڵام سەرەتای هاتنم بۆ ناو پۆستی تەکنەڵۆژیا ، و وازهێنانم لە پۆستی تر ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2016) هەر لەو ساڵە دەستم کرد بە کاری یوتوبەری ، و لە ساڵی (3_6_2016) لەگەڵ چەند هاوڕێیەک دەستم کرد بە پۆستی تەکنەڵۆژی بۆ یەکەم جار لە پەیجی (کورد هاک) ، و دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییەکی زۆر باشم لە زاراوەی (بادینی ، سۆرانی) هەیە ، شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و گرنگیەکی زۆر بە وەگەڕخەڕی ئەندرۆید ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.