پرسیاری دروست بپرسە
پێش دارشتنی ھەر دیزاینێک، پێوسیتە بزانیت کە چی دیزاین دەکەیت و بۆ چی؟

ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە جێبەجێ بکە، کە شارەزای دیزاینی لۆگۆ (ستوارت) دەیخاتە روو:
ئەگەر زانیاری تەواو دەربارەی ناوەرۆکی ئەو لۆگۆیە نازانیت کە کاری لەسەر دەکەیت، ئایە چۆن دەتوانیت چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزیتەوە؟!
دڵنیابەوە لە پرسین لە داواکار، رووبەروو بیبینە، یان ئەگەر بە پەیوەندی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیش بێت، وە لێی بپرسە:
– ئایە بەسەرھاتێکی تایبەت ھەیە دەربارەی کۆمپانیا و ناوەکەی؟
– ئەو پێنج ووشەیە چین کە دەتوانیت باسی کۆمپانیاکەی پێوە بکەیت؟
– ئەو پەیامە سەرەکیە چیە کە دەتەوێت بیگەینیت بە داواکاران؟

وە لێرەدا ئەگەر پرسیارێکی کراوە بکەیت، جیا لەوانەی سەرەوە ئامانجەکە باشتر دەپێکیت، بۆ نموونە؛
– ئارەزوو بە چ رەنگێک دەکەیت تاوەکو لە لۆگۆکەت بەکاری بھێنم؟
ئەمە پرسیارێکی کراوەیە، وا لە داواکار دەکات بەشێوەیەکی گەورەتر بیر بکاتەوە، وە زیاتر قوڵ ببێتەوە لە کارەکەی و لۆگۆ بازرگانیەکەی، کە ھەندێک لە داواکاران ئەم کارانە بۆ دیزاینەر باس ناکەن!

لەوانەیە لات سەیری بێت ئەگەر پێتی بلێم کە چیرۆکی ھەندێک کۆمپانیاکان وای کردووە لۆگۆکانیان باشتر و مەزنتر دەربکەون، وە لۆگۆکە نوێنەرایەتی مێژوویان دەکات، وە زانینی ئەم بەسەرھات و مێژوویەی کۆمپانیاکان لە لایەن داواکار دەزاندرێت، ئەمەش لە رێگای پرسیارکردن لێی ئەگەر ھاتوو خۆی باسی نەکرد.

سەرچاوە: کوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.