كۆمپانیای نەورۆز بە ماوەیەكی كەم توانیوێتی جێگەی خۆی بكاتەوە لە نێو خەڵك و كۆمەڵگادا بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كە بڕێكی دیاریكراو لە ئینتەرنێتت پێشكەش دەكات لە بەرامبەر پلانە بچووكەكاندا و پلانی بێ سنوورت پێشكەش دەكات لە بەرامبەر پلانە پێشكەوتووەكاندا.
لە ئێستادا سیمكارتی نەورۆز لە نێو زۆرێك لە ئامێرە هۆشمەندەكاندا دەخوێنرێتەوە و دەتوانن بەكاری بهێنن بۆ ئەوەی بزانیت ئامێرەكەت سیمكارتی نەورۆز دەخوێنێتەوە پێویستە IMEI ی مۆبایلەكەت بنێریت بۆ ڕاژەی نەورۆز تلیكۆم لە ڕێگەی یەكێك لە پەیوەندییەكانیانەوە و ئەوانیش ئاگادارت دەكەنەوە كە ئایا سیمكارتی نەورۆز دەخوێنێتەوە یاخود نا.
چۆن بزانین IMEI ـیەكەمان چەندە؟
*#06#
ئەو كۆدەی بۆت دەر دەكەوێت بینێرە بۆ كۆمپانیای نەورۆز.
——————————————————————————-
چۆنیەتی ڕێكخستنی سیمكارتی نەورۆز لە نێو مۆبایلەكانماندا.
تكایە ئاگاداری ئەم هەڵەیە بن، ئەم هەڵەیە دوبارە مەكەنەوە و APN ی nawroz4g بە شێوەیەكی درووست بنووسن وەكوو وێنەكە.