” زۆرێک لە ئێوە داوادەکەن چۆن بتوانن کۆنتڕۆڵی ئەو زانیارییانە بکەن کە لەسەر فەیسبوک دایدەنێن،کێ دەتوانێت دەستی پێیان بگات، وە چۆن دەتوانی بیانسڕیتەوە. بەم زوانە ئێمە هەموو زانیارییە کەسییەکانت و ڕێکخستنی هەژمارەکەت دەخەینە شوێنێکەوە بەناوی ” Privacy Shortcuts ” بەمەبەستی ئاسانتر بەکارهێنانی.لەچەند هەفتەی داهاتوودا هەموو ئەو زانیارییانە دەخەینە بەردەم هەمووان. لەهەمان کاتدا، ئامڕازێکتان دەخەینە بەردەست لەبەشی سەرەوەی نوێترین هەواڵەکان، تا بەهۆیەوە بتوانن ئەو ئەپڵیکەیشنانە بسڕنەوە کە لەڕێگەی فەیس بوکەوە چوونەژوورەوە بەڵام ناتانهەوێت چیتر بەکاریان بهێنن”

ئەوەی سەرەوە نوێترین لێدوانی Mark Zuckerberg بوو لە فەیسبوک کە مەبەست لێی بەرچاو ڕوونی یە بۆ بەکارهێنەرانی دەربارەی زانیارییەکانیان و چۆنیەتی ئاسانکردنی تاکوو بەکارهێنەران بتوانن بە سادەترین شێوە دەستیان پێی بگات.
ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەیە کە ئاشکرابوو زانیاری زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری بەکارهێنراوە لەلایەن Cambridge Analytica بەمەبەستی تایبەت، کە دوورە لەو ڕێساو یاسایانەی فەیسبوک هەیەتی دەربارەی زانیاری بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی.

ka
شایەنی باسە، ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی نیگەران بکات و هاشتاگی DeleteFacebook# بێتەگۆڕێ و ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەر دەستیانکرد بە سڕینەوەی هەژمارەکانیان، لە نێوانیاندا هەژماری کەسایەتی دیار و لاپەڕەی کۆمپانیا گەورەکان.
بەڵام فەیسبوک بێ دەنگ نەبوو و ماڕک لێدوانی دا و ڕوونی کردەەوە کە زانیارییەکان ڕاستەوخۆ نەدراون بە هیچ لایەنێک، بەڵکوو بەکارهێنەرەکان ئەپڵیکەیشنێکیان بەکارهێناوە کە لەلایەن Cambridge Analytica دروستکراوە و لەڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە زانیاری بەکارهێنەرەکان کۆکراوەتەوە. دواتر لەدەرەوەی یاسا و ڕێساکانی فەیسبوک بەکارهێنراون بێ ئاگادارکردنەوەی فەیسبوک.

ئەم پێشهاتە وایکرد کە فەیسبوک دووبارە بچێتەوە بە یاسای بەکارهێنانی زانیاری بەکارهێنەران بە تایبەت ئەو یاسایانەی لە نێوانی فەیسبوک و گەشەپێدەرانی ئەپڵیکەیشنەکاندا هەن.
New Facebook Privacy settings

سەرچاوە:
nytimes

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.