ھەر دیزاینەرێک تایبەتمەندی و شێوازی تایبەتی خۆی ھەیە لە دیزاین.
ھەمیشە دیزاینەری لۆگۆکان لە جیھان بەگوێرەی ئەم پرۆسانەی خوارەوە دەرۆن، لەگەڵ ئەوەش ھەندێکجار پێش و پاشی تێ دەکەوێت:
١- نوسینی کورتەیەک دەربارەی لۆگۆ
٢- لێکۆڵینەوە و گەران
٣- دۆزینەوەی بیرۆکەیەکی سەرەتایی و بەرەوپێش بردنی
٤- دیزاین کردنی بیرۆکە و پێشکەشکردنی
٥- ئەنجامدانی گۆرانکاری و جوانکاری
٦- پێشکەشکردنی لۆگۆکە
ئەگەر ھەر ھەلەیەک روویدا لە یەکێک لە قۆناغەکانی سەرەوە ئەوا گازاندە لە داواکار مەکە، بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لەم گرفتانە کە ھەمیشە دووبارە دەبنەوە، بەرگریەک بۆ خۆت دروست بکە کە بتپارێزێت لەم جۆرە گرفتانەی دیزاین کردن، ئەمەش لە رێگای بەرەوپێش بردنی لێھاتووی ھونەریت لە کارەکە، کە ئەمەش دەبێتە خاڵی بەھێزت لەم بوارەدا.
سەرچاوە: ٥٠ ئامۆژگاری لە پێشکەوتووانەوە بۆ دروستکردنی لۆگۆ – ئیان جیت