وەکو دیارە کەوا لۆگۆ لە زۆربەی شتەکانی دەوروبەرمان ھەیە و بەکاردێت، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە، کە ئایە لۆگۆ دەتوانێت چیمان بۆ بکات؟ وە بۆچی پێویستیمان پێیەتی؟

لێرەدە ھەندێک دەستەواژە دەخەینە روو کە وەڵامی ئەم پرسیارانەی سەرەوەمان بداتەوە:

دیزاینەر پۆڵ راند دەلێت:
لۆگۆ یەکێکە لەو ئامرازانەی کەمایەی ناسین و شانازییە، بۆیە پێویستە لە باشترین دۆخەکانی دابێت، لە رووی دیزاین و گوزارشتەوە.
١- لۆگۆ ناسینەوە و واژووە، وە ھێمای سەربەرزیە.
٢- لۆگۆ شتت بۆ نافرۆشێت، بەڵام بۆت دەناسێنێت.
٣- لۆگۆ باسی کارەکە ناکات، ئەمە زۆر بە دەگمەن روو دەدات.
٤- لۆگۆ واتاکەی گوزارشت لە ناخ و کواڵێتی ئەو شتانە دەکات کە بۆی داندراوە، نەوەک بە پێچەوانەوە.
٥- لۆگۆ گرنگی کەمترە لەو بەرھەمەی کە گوزارشتی لێ دەکات، بەڵام گرنگترە لە شێوازەی و چۆنیەتیەکەی.
٦- لۆگۆ شتێکی گرنگە، لەوانەیە ببێتە ھەموو شتێکی دامەزراوەکان!

یاسای سەرەکی لە لۆگۆ ئەوەیە کە دەبێت (سادەبێت)، دووربکەوە لە لۆگۆی ئالۆز و دژوار لە تێگەیشتن، چونکە ئەوە مایەی لە ناوبردنی لۆگۆکەیە.
لەسەرەتادا دەبێت بزانیت کە لۆگۆ گوزارشت لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات، نەوەک ئەوەی کە کۆمپانیا و دامەزراوەکان پێشکەشی دەکەن، ئەمەش کاری سەرەکی لۆگۆیە.

سەرچاوە: ٥٠ ئامۆژگاری لە پێشکەوتووانەوە بۆ دروستکردنی لۆگۆ – ئیان جیت

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.