فەيسبووک بە یەکێک لە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵايەتی لە جیهاندا دادەنرێت و خاوەنی زۆرترین بەکارهێنەرە، کە لەو ماوەیەدا بە پێدانی زانیاری بەکارهێنەر تووشی کێشەی گەورە بووە.
سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان ئاماژەیان بەوە کردوە ، بەهۆکاری پێدانی زانیاریی بەکارهێنەران بە دەزگایەکی ئەمریکی داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانيای فەیس بووک تۆمارکراوە بەمەش کۆمپانیای فەیسبووک تووشی لێبرسینەوە بۆتەوە.
جێی باسکردنە کۆمپانیای فەیسبووک ٥٠ ملیۆن داتاو زانیارەکانی فرۆشتوە ، ئاماژە بەوە کراوە بردنی ئەو زانیارییانەش بەمەبەستی بەکارهێنانیان بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ.
لە ئێستادا هەریەکە کۆنگرێسی ئەمريکا و یەکێتی ئەوروپا داوای روونکردەوە لە فەيسبووک دەکەن ، گوتهبێژی كۆمپانیای فهیسبووك لهوبارهوه رایگەیاندوە ، كه نامهی كۆنگرێسی ئهمهریكایان پێگهیشتووه، کە تێیدا داوا له سهرۆكی جێبهجێكاری كۆمپانیای فهیسبووك كراوه، له دانیشتنێكی كۆنگرێس ئاماده بێ و ڕوونكردنهوه لهسهر کارەی کردویان روونکردنەوە بدەن.
•تۆ وەک بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رات چییە لەو کارەی کە کۆمپانیای فەیسبووک کردویەتی!؟