کۆمپانیای ئیستارت ئاپ بڵاویکردەوە، لە داهاتوودا دەگەین بە قۆناغێک کە مێشکی مرۆڤ وەک کۆمپیوتەری لێ دێت پۆلین بەندی بۆ زانیاریەکان لە بەشی مێشکی مرۆڤدا دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری نێت کۆم، کۆمپانیای ئیستارت ئاپی ئەمریکی پلانی هەیە لە داهاتوودا پرۆژەی هەڵگرتنی زانیاری لە مێشکی مرۆڤدا تاقیبکاتەوە، ئەگەر ئەو تاقیکردنەوەیەش سەرکەوتوو بوو، پرۆژەکە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێندرێت کە نەخۆشی لە بیرچوونەوەیان هەیە.

هەر بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو شوێنەی مێشک کە زانیاریەکانی لێ هەڵدەگیرێت، دەتوانرێت لە هەموو کاتێکدا سودی لێ وەربگیردرێت بۆ نموونە لەسەردەمی گەنجێتیدا رووداوێک روویدابێت ئەوە لە تەمەنی پیرێتیدا دەتوانرێت بە ئاسانی رووداوەکە بە تەواوی بیر لێ بکرێتەوە و ئەو کەسە بۆ دەوربەری خۆی باسی بکاتەوە.

زۆرێک لە پسپۆرانی تەکنەلۆژیا و تەندروستی باس لەوە دەکەن ئەو کردارە بۆ مرۆڤی ئاسایی پێویست نیە و هەر کەسێک بیەوێت ئەم کارە ئەنجام بدات ڕاستەوخۆ گیان لە دەست دەدات.

ماڵپەری نێت کۆم ئاماژەی بەوەشداوە، لە جیهانێکدا دەژین دەتوانیت تەواوی یادگاریەکانت لە بەشەکانی مێشکدا کۆبکەیتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا دەیان هاوڵاتی بەدەست نەخۆشی لە بیرچوونەوەوە دەناڵێنن و رۆژانە توشی هەڵچوونی دەروونی دەبن.

هەرچەندە هێشتا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ راستی و دروستی پرۆژەی هەڵگرتنی زانیاری لە مێشکدا بەڵام دەزگای نێودەوڵەتی دەروونی ئەمریکا، ئامادەیە ٩٦٠ هەزار دۆلار هاوکاری کۆمپانیاکە بکات لە پێناو جێبەجێکردنی پرۆژەی هەڵگرتنی زانیاری مێشک.

 

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.