لەماوەی رابردوو کێشەيەکی گەورە رووبەرووی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بوویەوە کە ئەويش وەشانی نوێی ئامێرەکەیان کاری دەکردە سەر پاتری مۆبایلەکان و خراپی دەکردن.
دوای ئەو کارە کە لەلايەن ئەپڵەوە بە مەبەست کرابوو کاردانەوەيەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و کۆمپانيای ئەپڵيان رووبەڕووی رەخنەیەکەی زۆر کردەوە.
كۆمپانیای ئەپڵ دوای دەركردنی ڤێرژنی ١١ كە تەواو جیاوازبوو لە وەشانەکانی تر، لەئێستادا ئەپدەیتێكی نوێی بۆ ئەو وەشانە ١١.۳ــیە دەرکردوە و لەژێر تاقیکردنەوە دایە.
وەشان نوێیەکەی كۆمەڵێك تایبەتمەندی لەخۆگرتووە، كە بەتەواوی لە وەشانەکانی تر جیاوازە، وابریارە لەم وەشانەدا تایبەتمەندی (تەندروستی پاتری ) بەردەست بکات.
[/su_youtube_advanced]كۆمپانیای ئەپڵ ئەوەشی راگەیاند، كە لە ئێستادا وەشانی ١١.۳ ی خستۆتە بەردەست گەشە پێدەران، كە ڕەنگە لە ماوەیەكی نزیكدا بۆ بەكارهێنەرانی ئاشكرا بكات.
وەشانی ۱۱.۳ سەرەڕای ئەوەی كە جیاوازییەكی تەواوی تێدا بەدیدەكرێت بەبەراورد بە وەشانەکانی پێشوو تر و بەدەر نییە لە گرفت و كۆمەڵێك كێشەی لاوەكی، بەڵام كۆمپانیای ئەپڵ بەردەوام لە نوێكردنەوە و بەرەو پێشبردنی سیستمی كارپێكەری مۆبایل و ئامێرەكان.