لەماوەی ڕابردوو چەندین جار دەنگۆی بڵاوبوونەوەی تۆڕی نەوەی پێنجەم (G5) کە لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە بڵاوبوویەوە، بەڵام هیچ بەرهەمێك بەدی نەكرا.

دوێنێ ڤێریزۆن ئەمریکی لە یاریەکی پێدا نەوەی پێنجەمی تاقیکردوە ، ئەمە لەم کاتەدایە دوای بردنەوەی یاریەکە ئاهەنگ دەگێردرا ڤێریزۆن بە نهێنی نەوەی پێنجەمی تاقیکردوە لەسەر ڤیدیۆی نوێ و کوالیتی بەرز.

بەرێوەبەری کۆمپانیای ڤێریزۆن لە بەیانامەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردوە تاقیکردنەوەی نەوەی پێنجەم لەیاری (super bowl LII) پێشکەوتنی تری کۆمپانیاکەیە کە تا ئێستا بەکارهێنەران بەخەیالیاندا نەهاتووە ، ئاماژە بەوە کراوە ڤێریزۆن چەندین جارە لە یاری تۆپی پێدا ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات کە پێشتر دوو یاریزان کڵاوی ڤێرچوالیان لەسەردابووە ئەم دوو یاریزانە توانیویانە یاری بکەن بەبێ ئەوەی چاو لەیەکتر بکەن ، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت تۆری نەوەی پێنجەم زۆر خێراتر لە نەوەکانی تر.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.