پاش ئەوەی ئایفۆن حەوت دەرچوو خرایە بازارەکانەوە ، زۆر لە بەکارهێنەران گلەیان هەبوو بەوەی کێشەیەک لە ئایفۆن حەوت هەیە ئەویش نەمانی شەبەکەیە کە دەنووسرێت “No service “ ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک دانی دانا بەو کێشەیە ، وابریارە بەبێ بەرامبەر ئەو مۆبایلانە چاك بکات.

پێگەی “The verge” ئاماژەی بەوە کردوە یەکەمجار کێشەکر لە ئەیلولی ساڵی “٢٠١٦ دەرکەوتووە دوای دەرچوونی ئایفۆن حەوت، ئەمە لەکاتێکدا هەندێك لە بەکارهێنەران کێشەیان هەبوو لەوەی مۆبایلەکانیان شەبەکەی نامێنێت دوای ئەوەی لە دۆخی فڕۆکەوە دەیگۆڕن بۆ دۆخی ئاسایی.

لەو کاتەدا ئەپڵ وتی مۆ بایلەکانتان ریستارت بکەنەوە ، دواتر سیمکارتەکە دەربێنن دواتر سیمکارتەکە بخەنە ناویەوە چارەسەر دەبێ بەڵام بە گووتەی بەکارهێنەران بێ هیچ سوودێک نەبوو ئەم رێگایە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین لێدوانیدا وتی ئەبێت ئەو مۆبایلانەی کێشەیان هەیە بگەرێنرێتەوە بۆ کۆمپانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن ئاماژەی بەوە کرد تەنها ژمارەی کەم لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن حەوت تووشی ئەم کێشەیە بوون.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.