هاوڵاتییەکی چینی تەمەن 43 ساڵان بەناوی Li Jianhua Jeff کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژیت، دوێنێ لەلایان دادگایەکی ویلایەتی نیو جێرسی دەستگیرکرا بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵکی و فڕۆشتی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن و ئایپادی ساختە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەهای 1.1 ملیۆن دۆلار.

تۆمەتباری سەرەکی کە ناوی Liیە لەگەڵ هاوبەشەکانی کە یارمەتیان داوە بۆ ئەوکارە زیاتر لە 40 هەزار ئامێری ساختەی ئایفۆنیان فڕۆشتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەو کارەشیان لە نێوانی ساڵانی 2009 بۆ 2014 کردووە کە بە بەهای 1.1 ملیۆن دۆلار بووە.

دادگای نیو جیرسی بڕیاری بەندکردنی 36 مانگ بۆ یەکێک لەو تۆمەتبارانە دەرکرد، دادگایکردنی تۆمەتبارەکانتر بۆ مانگی ئایاری داهاتوو دواخرا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.