دواین ئامار ، ڕۆژانه‌ سه‌ردانیکەرانی‌ فه‌یسبووك ٥٠ ملیۆن كه‌م ده‌كات ، لەرابردوو رێژەی نەبووە.

پێگەی “Reddit” ئاماژەی بەوەکردوە، كە سەردانیكەرانی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ‌و بەشدارانی، ئێستا 2.13 ملیار كەسە ئەوەش تەنها بۆ یەك مانگ، كە رۆژانە 1.4 ملیار كەس سەردانی تۆڕەكە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا رۆژانە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ هەر سەعاتێك رێژەی سەردانیكەران بۆ 50 ملیۆن كەس زیادیكردووە، كە ئەم رێژەیە لەماوەی رابردوو رێژەی وا تۆمارنەكراوە.

پێگەکە ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەوەی سەردانیکەر و كەمبوونەوەیەی رۆژانەی فەیسبووك، لەبازاڕە داراییەكان پشكەكانی تۆڕەكە بەرێژەی 4.5% كەمدەكات.

وە بەهۆی ئەو كەمبوونەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڕیاری مارك زوکەربێرگ، كە دامەزرێنەری تۆڕەكەیە، بریاری داوە لە داهاتوو گۆرانکاری لە تۆرەکەی بکات.

لە رابردودا سەرۆكی دامەزراوەی کۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، كە گۆڕانكاری نوێ‌ لەتۆڕەكەیان دەكەن، بەوەی كەمترین پۆست‌و هەواڵ لەرێگەی پەیج‌و ئەكاونەتەكان بگاتە بەكارهێنەران.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.