زیاتر لە 2.8 ملیۆن ئەپڵیکەیشن و یاری لەناو گووگڵ پلەی هەیە، بەوەش بە گەورەترین کۆگای ئەپڵیکەشنەکان دادەنرێت تا ئێستا، بەهەرحاڵ ئەوەش وای کردووە گووگل پلەی بەردەوام کێشەی ئەپی ساختەی هەبێت وە هەروەها لەنێوان ئەو ژمارە زۆرەی ئەپلیکەیشن و یاری چەندین ئەپلیکەیشنی ساختە و سیخوری لەناو ئەو ژمارە زۆرەی ئەپلیکەیشن توانیویانە لە گوگڵ پلەی شوێنی خۆیان بکەنەوە.

هەر لەسەر ئەم پرسە دوێنێ 31/1 کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند پێوانەیەکی زۆریان بۆ کۆگای ئەپڵیکەیشنەکانی گووگڵ پلەی کردووە لە ساڵی 2017 کە دژی ئەو ئەپە خرابووەکان بووە کە سەرجەمیان لابراوە زیاتر لە 700 هەزار ئەپلیکەیشن بووه، وە زیاتر لە 100 هەزاریش دووبارە گەشەی پێدراوە.

ئەو ئەپڵیکەیشنانە لابراون لە ناوەڕۆکدا گونجاو نەبوونە یان سیخووریان بەسەر بەکارهێنەران کردووە.

لەلایەکی ترەوە Andrew Ahn بەرێوەبەری بەرهەمەکانی گووگڵ پلەی ئەوەی نەشاردەوە کە چەندین جار فێڵیان لێکراوە لە دانانی ئەو ئەپلیکەیشنە ساختانە هێڵی بەرگری گووگڵ پلەی توانای ئاشکراکردنی ئەو ئەپانەی نەبووە توانیویانە سەرجەم بەربەستە ئەمنیەکانی گووگڵ پلەی ببڕن بە سەرکەوتووی ئەپەکانی خۆیان لە گووگڵ پلەی بڵاو بکەنەوە، وە ئەوەشی دووبات کردەوە کە بەردەوام دژی ئەو ئەپلیکەیشنە ساختانە دەجەنگن تا وای لێدێت کۆگای گووگڵ پلەی دەبێتە خاوێنترین کۆگای ئەپڵیکەیشنەکان لە جیهان.

شایەنی باسە ساڵی ڕابردوو ئەپێک ساختە بەناوی واتسئاپ لە گووگڵ پلەی بڵاو بۆوە زیاتر لە یەک ملیۆن جار دابەزێندرا لەلایان بەکارهێنەرانەوە دوای ئاشکرا بوونی گووگڵ بە خێرایی سڕیەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.