دابەزاندنی ڤیدیۆیەکانی یوتیوب شتێکی زۆر گرینگە بۆ بەکارهێنەران، بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنەران پەنادەبەنە بەر بەکارهێنەرانی چەندین ئەپ بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆیەکانی یوتیوب، بەڵام ئێستا ئەو تایبەتمەندیە لە چەند ووڵاتێکی دیاریکراو لەناو خودی ئەپی یوتیوب بەردەست بووە.
هەواڵە تەکنەلۆژیایەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئایکۆنی دابەزاندی ڤیدیۆی یوتیوب لە چەند ووڵاێک دەرکەوتووە کە ئینتەرنێت تێیاندا خێرا نیە، ووڵاتەکانیش ئەمانەن عێراق، لبنان، تایلەند، فەلەستین،مغریب ڤیێتنام وە سربیا ئەوەی جێی سەرنجە ئەو تایبەتمەندیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەرکەوتووە.
شایەنی باسە ئەو تایبەتمەندیە نوێیەی ئەپی یوتیوب ئەوەیە بەکارهێنەر دەتوانی ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستیەتی دایبەزێنێتە ناو ئەپی یوتیوب وە کواڵیتی ڤیدیۆیەکەش خۆی هەڵبژێرێت دوایی بەبێ هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت دەتوانی سەیری بکاتەوە.
تائێستا چەندین ووڵات کە ئینتەرنێت تێیاندا زۆر خێرایە داوایان لە کۆمپانیای گووگڵ کردووە تا ئەو تایبەتمەندیە نوێیە لە ووڵاتەکانی ئەوانیش زیاد بکرێت.