پاش ئەوەی چەندین وێنەی دزیپێكراو بڵاوبوونەوە دەربارەی گالاکسی ئێس 9 ، كۆمپانیای سامسۆنگ چەند رۆژێك پێش ئێستا بە فەرمی رایگەیاند ٢٥ـی مانگی داهاتوو بەرهەمەی نوێیان  نمایش دەکەن.
سامسۆنگ بۆ ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی ئاست بەرز نمایش دەكات، بە بەرزترین تەكنەلۆژیا دەخاتە بەردەستی بەكارهێنەرانی.

ABA904CE-21F5-4BEE-8B4B-0C135BD47C55

• نوێترین تایبەتمەندیەکان
سامسۆنگ بۆ ئەمساڵ بەباشترین و نوێترین تایبەتمەندیەوە بەرهەمی خۆی نمایش دەكات ، كە وابریارە ڕەشێنەی چاو و روخسار كراوەتە هۆكاری سەرەكی لایەنی پارێزگاری بەرهەمە نوێكانی سامسۆنگ، كە بە Intelligent Scan ناسراوە و قفڵی مۆبایلەكە لەو دوو رێگەیەوە دەكرێتەوە.

47E9A848-802C-4DE5-814E-C1D3689F6326

واته کاتێک به‌کار‌هێنه‌ر بییەوێت “Intelligent Scan” به‌کاربهێنێت، ئەوا دەبێت لەو كاتەدا هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ پشکنین بۆ ڕووخسار و ڕه‌شێنه‌ی چاوی که‌سه‌که‌ ده‌کات و دواتر قفڵی مۆبایله‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ ، ئەمەش هۆكارێكی گرنگە بۆ بەكارهێنەرەكە و ئاسایشی زیاتر بۆ مۆبایلەكە دابین دەكات.

[/su_youtube_advanced]

پێگەی ” cnet ” ئاماژەی بەوەكرد وابریارە ئەم تایبەتمەندیە نوێیە لە گالاكسی ئێس 9 دا بەكاربهێنرێت ئەمەش بۆ كردنەوەی قفلی ئەپەكان و قفلی سەر روونما .
ئاماژەی بەوەش كردوە مۆبایلی گالاكسی ئێس 9 بەبەرزترین نرخ دادەنرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.