کامێرا و وێنەگرتن ئەمڕۆ بۆتە شتێکی زۆر گرینگ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان، وەکوو مۆبایلی گووگڵ کە باشترین کامێرای لەسەر جێگیرکراوە. کۆمپانیایەکانی سامسۆنگ وئەپڵ و هواوی سۆنی هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە کە باشترین کامێرای لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیر بکەن.
هەر لەبەرئەوەشە کۆمپانیای نۆکیا دەیهەوێت بێتە ناو ئەو پێشبڕکێیە رکابەری ئەو کۆمپانیایانە بکات بەم مۆبایلە نوێیە.

بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراو کە ماڵپەرێکی چینی بڵاوی کردۆتەوە، کۆمپانیای نۆکیا ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکات کە مۆبایلێک بەناوی Nokia 10 بەرهەم دەهێنێت کە خاوی 5 کامێرایە.

nokia-10-penta-lens-module-w782هەروەک لە وێنەکە دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی 5 کامێرایە لە دواوە، چوار کامێرایان لەسەر شێوەی ئەڵماسە پێنجەمیشیان لەسەرەوەی بەینی لیدی فڵاشە.

IMG-6-1ئەو زانیاریانەی دزەی پێکراوە هەر ئەوەندەیە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات زانیاری زیاترمان دەستدەکەوێ لەسەر ئەو جۆرە نوێیەی مۆبایلی نۆکیا کە بە Nokia 10 دەناسێندرێت.

چاوەڕێ دەکەین….

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.