دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بە ئەنقەست مۆبایلەکانی خاو دەکردەوە نیگەرانی زۆر لە بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە سەرەتا نرخی پاتریەکەی کەمکردەوە بەڵام رۆژ بە رۆژ نیگەرانی زۆری بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە ، بەگوێرەی سەرچاوەکان بێ کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین تایبەتمەندی زیاد دەکات کە لەرێگەی ئەم تایبەتمەندیە نوێیە دەتوانن خاوی مۆبایلە کۆنەکان رابگرن.
“تیم کووک “ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ABC News ئاماژەی بەوە کرد ئێمە دڵنیایی دەدەینە بەکارهێنەران کە توانای کارکردنی ئامێرەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکەینەوە ، بۆ ئەوەی کوژانەوەی لە پر روونەدات ئاماژەی بەوەش کرد هەر بەکارهێنەرێک بەدڵی نەبوو دەتوانێت ئەم تایبەتمەندیە رابگرێت.
جێی باسە ئەم تایبەتمەندیە نوێیە بۆ راگرتن و کوژانەوەی مۆبایلەکانە بەڵام ئەم تایبەتمەندیە زۆر لەبەکارهێنەرانی نیگەران کردوە بە گووتەی بەکارهێنەران بێ دەڵێن کۆمپانیای ئەپڵ بەزۆر وا لە بەکارهێنەران دەکات بەرهەمە نوێیەکان بکرن، مانگێک پێش ئێستا مالپەری phonearena لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە فرۆشی ئایفۆنە کۆنەکان روولە زیادبوونە ئەمەش وایکردوە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلەکان خاوو بکاتەوە.