کۆمپانیای هواوی دوێنێ بەرواری 10 کانوونی دووەم ئاشکرای کرد مۆبایلی Huawei Mate 10 Pro توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین مۆبایلی زیرەکی ساڵی 2017 کە لەلایان Android Authority پێی بەخشرا کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئامێرەکانی مۆبایلی زیرەک تایبەت بە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید.

پێدانی ئەو خەڵاتە لەسەر هەڵسەنگاندنی پێوانە کردنی 8 بناغە بووە کە لە ئامانەی خوارە پێک دێت:

  1. ڕوونما
  2. دەنگ
  3. کامێرای پێشەوە
  4. کامێرای پشتەوە
  5. پاتری
  6. ئەدای کارکردنی
  7. شارەزایی بەکارهێنەر
  8. بەهای نرخەکەی

توانا و لێهاتوو ئامێری مۆبایلی Huawei Mate 10 Pro وای کرد ببێتە خاوەنی ئەو خەڵاتە کە لەسەرجەم تاقی کردنەوەکان بەسەرکەوتووی توانی دەربچێت، هواوی مایت 10 پرۆسێسەرێكی بەھێزی ھەیە و توانای كۆكردنەوەی ھەموو زانیارییەكی دەربارەی بەكارھێنەرانی ھەیە وەك جۆری ئەو ئەپڵیكەیشنانەی كە حەزی لێدەكات و ڕۆژانە كاتەكانی چۆن بەسەردەبات، بەیانیان كاتژمێر چەند دەچێتە سەر كار، وە چەندین تایبەتمەندی تری ناوازە.

بڕیار وایە لە پێشانگای CES لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا خەڵاتەکە بدرێتە کۆمپانیای هواوی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.