ئەپی ئیمۆ (Imo) یەکێکە لە باشترین ئەپەکان بۆ ناردنی نامەو پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لە ئێستا.
بۆ یەکەم جار ئەو ئەپە لە ساڵی 2010 لە کۆگای گووگڵ پلەی بڵاو کرایەوەو دەستەبەر کرا، ئەپی ئیمۆ چەندین تایبەتمەندی ناوازەی لەخۆ گرتووە. تا ئێستا زیاتر لە 500 ملیۆن جار دابەزێندراوە لە کۆگای گووگڵ پلەی.

بەڵێ چەند ڕۆژێک پێ ئێستا ژمارەی دابەزاندنی ئەپی ئیمۆ گەیشتە 500 ملیۆن لە گووگڵ پلەی، ئەوەش مانای ئەوە ئەو ئەپە لەلای بەکارهێنەران پەسەندە کە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە.

* ئەپی ئیمۆ ئاسانە لە بەکارهێنان کواڵیتی دەنگ و ڤیدیۆی یەکجار بەرزە.

* دەتوانی وێنە و ڤیدیۆ لەگەڵ هاوڕێێەکانت هاوبەشی پێبکەیت.

* دەتوانی گروپێک لەگەڵ هاوڕێیەکانت دروست بکەیت زۆر بە ئاسانی.

* لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات تا ئێستا لەلایان هیچ وڵاتێکەوو بلۆک و سانسۆر نەکراوە.

* ئەپی ئیمۆ جگە لە سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەتوانی لەسەر کۆمپیوتەریش بەکاربهێنێت لەسەر سیستەمی ویندۆز.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپی ئیمۆ لە گووگڵ پلەی 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.