کۆمپانیای ( Sensor Tower) کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە سەرژمێری کردنی ئەپلیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان کە لە کۆتایی هەموو ساڵێک ئامار و داتای تایبەت بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان بڵاو دەکاتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتی ئاماژەی بەوە کردووە لە ساڵی 2017 نزیکەی بای 60 ملیار دۆلار ئەپلیکەیشن کڕاوە لە کۆگاکانی ئەپ ستۆری و گووگڵ پلەی، بەوەش بە بەراورد بە ساڵی 2016 لەسەدا 35 % زیادی کردووە کە پار ساڵ باس 43.5 ملیار دۆلار ئەپلیکەیشن کڕدرابوو.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە نزیکەی 38.5 ملیار دۆلار خەرج کراوە بۆ ئەپلیکەیشنی تایبەت بە سیستەمی ئای ئۆ ئێس، وە 20.1 ملیار دۆلار خەرج کراوە بۆ ئەپلیکەیشنی تایبەت ئەندرۆید.
ئەوەش ئەوەمان پیشان دەدات کڕینی ئەپلیکەیشن لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس لەسەدا 34.7 گەشەی کردووە، وە ئەپلیکەیشن لەسەر سیستەمی ئەندرۆید لەسەدا 34.2 گەشەی کردووە بەراورد بە ساڵی پار.

سەبارەت بە کڕینی یاری ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی 2017 لەسەدا 30% زیادی کردووە بەوەش مەزەندە دەکرێت بای 48.3 ملیار دۆلار یاری کڕدرابێت لەسەر هەردووک کۆگاکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

7ceuT9N

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.