ماوەی چەند هەفتەیەکە هاکەرانی (ios) تەشەنەیان سەندووە و لەڕێگەی لینکێکەوە کە بۆت دێت دەتوانن زۆر بە ئاسانی مۆبایلەک یاخود ماکەکەت هاک بکەن و تەواوی وێنە و دۆکۆمێنتەکانت بۆ خۆیان بەرن.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەم لینکی هاکە بەهۆی بڕاوسەری (سەفاریەوە) بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دێت، و ئەو لینکە هەندێک جار بە ناوی ئاگادارکردنەوە یاخود نامەی هاوڕێنانە دێت، هەربۆیە بە کردنەوەی ئەم لینکە مۆبایلەکەت بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەکوژێتەوە و پاش داگیرسانەوەی تەواوی وێنە و گرتە ڤیدۆی و بەڵگەنامەکانت براون.

 هەربۆیە هەرجۆلە لینکێک یاخود نامەیەکی نەناسراوت لەلایەن بڕاوسەری سەفاریەوە پێگەشت بەهیچ شێوەیەک مەیکەرەو هەوڵ بدە ڕاستەوخۆ بەرنامەکە دابخەی و پاشان برۆیتەوە سەری بۆ ئەوەی لینکەکە ون ببێت.

ئامادەكردنی : دواڕۆژ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.