لە ئێستادا گەرمترین بابەتەکانی بواری تەکنەلۆژیا بریتیە لە هێواش بوونەوەی مۆبایلە هۆشمەندەکان دوای ماوەیەکی دیاری کراو بەجۆرێک کە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدن لە رێگەی وەشانە نوێکان یاخود لە رێگەی کۆن بوونی پاتریەکان وا دەکەن مۆبایلەکان لە کارکردن هێواش بن و بەکارهێنەر بێزار بێت ، ئەمەش بیرۆکەیەکی بازرگانیە بۆ ئەوەی زۆرترین فرۆش لە ئامێرە نوێکان تۆمار بکەن.
وە ئەم کێشەیە لە ئایفۆن زۆر بەدی دەکرا و چەندان ناوەندی تەکنەلۆژی لەسەر ئەم بابەتە قسەیان کردوە و رایانگەیاندوە کە دوای ئەوەی پاتری ئایفۆن کۆن دەبێت و دەگاتە رێژەی دیاری کراوی بەکارهێنانی تەمەنی پاتریەکە  Life Cycle ئەوا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پڕۆسیسەری مۆبایلەکە دروست دەکات و خێراییەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

بەڵام هەریەکە لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و LG لە راپۆرتێکی The Verge رایانگەیاندوە کە ئەوان هەرگیز ئەو کارە ناکەن.

LG دەڵێ ‘هەرگیز نەمانکردوە و واش ناکەین و گرینگی بە بیرکردنەوەی بەکارهێنەرانمان دەدەین”
سامسۆنگ دەڵێ ‘ئێمە هیچ جۆرە هێواش کردنەوەیەک ئەنجام نادەین لە رێگەی وەشانە نوێکان لە سیستەمەکاندا’

هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا هەریەکە لە مۆتۆڕۆلا و HTC یش بەهەمان شێوە رایانگەیاندوە کە خێرایی مۆبایلەکانیان کەم ناکەنەوە.
زۆرێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بەردوامن لە توێژینەەکانیان و هەوڵی سەلماندنی ئەوە دەدەن کە گشت کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا  بە گشتی و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەم هێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر زیاتر ئەم سیاسەتە بەکاردەهێنن و کڕیارەکانیان قۆرخ دەکەن.

Samsung-Lg

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.