دوێنێ بابەتێکمان نووسی لەسەر گالاکسی نۆت 8 کێشەی پاتری هەیە کە ئەو کێشەیە ڕووبەڕووی چەند بەکارهێنەرێکی نۆت 8 بۆتەوە ئەویش ئەوەیە کاتێک بارگاوی پاتریەکەی دەگاتە 0% کە دەکوژێتەوە مۆبایلەکە دووبارە هەلنابێتەوە وە هیچ شتێکیش لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکە پیشان نادات، دوای ئەم کێشە کۆمپانیای سامسۆنگ هاتە سەر هێڵ و داوای لەو کەسانە کرد کە ڕووبەڕووی ئەو کێشە بوینەوە مۆبایلەکانتان ببەنەوە نزیکترین بریکارە فەرمیەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەوەی مۆبایلەکانیان بگۆڕن بە دانەیەکی تر.

دوای کێشەکەی گالاکسی نۆت 8 ئێستا چەند بەکارهێنەرێکی گالاکسی ئێس 8 پڵاس باس لەوە دەکەن کە تووشی هەمان کێشەی نۆت 8 بوونەتەوە ئەویش ئەوەیە کاتێک هێزی پاتری دەگاتە 0% ئەوە مۆبایلەکە وەڵامی هیچ شتێک ناداتەوە پەیوەندی بەشەکانی لەگەڵ یەکتری دەپچرێت.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدراوە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ لە سەر ئەم کێشەیە، بەڵام هیوا دەخوازین بە زووترین کات کۆمپانیای ناوبراو چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەو کێشەیەش بدۆزێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.