مۆبایلی هواوی مەیت 10 پڕۆ یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکانی ئەمساڵ کە هەڵگری پاتریەکی گەورە بێت، لەگەڵ جێگیرکردنی تایبەتمەندی زیرەک بۆ چاودێری کردنی پاتری وە دابەزینی توانای پاتریەکە بە شێوەیەکی زیرەکانە دەبێت هەڕەمەکی نیە.
هواوی مەیت 10 پڕۆ پشتگیری بارگاوی کردنی خێرا دەکات
هواوی مەیت 10 پڕۆ زۆر خێراتر بارگاوی دەکرێت لە چاو ئەو مۆبایلانەی کە ئێستا لە مارکێتەکان بوونی هەیە وەکوو سامسۆنگ و شاومی، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە رکابەری مۆبایلی وەن پڵاس 5T بکات لە خێرایی بارگاوی کردن.
هواوی مەیت 10 بڕۆ بە پڕکەرەوەی (شاحن) ئۆرەجیناڵ تاقی کرایەوە بە بەکارهێنانی تەلی بارگاوی کردنی USB-C ئەو ئەنجامەی خوارەوەی دا.
• 10 دقائق – 16%
• 20 دقيقة – 35%
• 30 دقيقة – 51%
• 40 دقيقة – 66%
• 50 دقيقة – 77%
• 60 دقيقة – 85%
• 70 دقيقة – 89%
• 80 دقيقة – 100%